سەرەکی » راپۆرت » چەندین پڕۆژەشمان هەیە لەوانە پڕۆژەی بە ئینگلیزیكردنی ناوەندەكانی خوێندنە لە پۆلی یەكەوە تا چوار

بەڕێوەبەرایەتی مەشق‌و راهێنانی پەروەردەی سلێمانی بۆ پێشخستنی زانیاری

چەندین پڕۆژەشمان هەیە لەوانە پڕۆژەی بە ئینگلیزیكردنی ناوەندەكانی خوێندنە لە پۆلی یەكەوە تا چوار

راپۆرت: تارق كەمال

بەڕێوەبەرایەتی مەشق‌و ڕاهێنانی پەروەردەی سلێمانی، كۆتایی ساڵی شەستەكان دامەزراوە‌و ساڵانە چەندین خولی بۆ مامۆستاو فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردۆتەوە‌و خولاكانیش جۆراو جۆرن‌و فەرمانبەرانیش دەڵێن زۆر سودمان لەو جۆرە خولانە بینیووە.

هەوڵدانە بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی خوێندن
سەربەست كەریم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشق‌و ڕاهێنانی پەروەردەی سلێمانی
سەبارەت بەكردنەوەی خولەكان لە مەڵبەندی ڕاهێنان، بەكوردستانی نوێی راگەیاند: ئیش‌و كاری ئەم بەڕێوبەرایەتیە، هەوڵدانە بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی خوێندن لە رێگای خولەكانی راهێنانەوە، خولەكانی ئێمە سەرجەم كارمەندانی وەزارەتی پەروەردەن‌و لە سەرپەرشتیار‌و بەرێوەبەری قوتابخانەكان‌و مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگای سلێمانی كە 12 پەروەردەو 12 قەزا لە خۆ دەگرێت، خولەكانیش جۆرا‌و جۆرن، بەڵام تەركیزی زیاتری ئێمە لەسەر مامۆستایە پاشان لەسەر بەڕێوەبەرو یاریدەدەرە‌و سەرپەرشتیارە‌و هەر خولێكی تریش پێویست بكات ئێمە بۆ فەرمانبەرانی دەكەینەوە.

پرۆژەی بە ئینگلیزی كردن
دەشڵێت: ئێستا خولێكمان هەیە بۆ فەرمانبەرانی كتێبخانەكانی سەر بەقوتابخانەكان كە فێری پۆلێنكردن‌و شێوازی هاندانی خوێندكاران بدات بۆ خوێندنەوەی كتێب لە كتێبخانەكاندا، چەندین پرۆژەشمان هەیە لەوانە پرۆژەی بە ئینگلیزی كردنی ناوەندەكانی خوێندنە لەساڵانی رابردوودا تەركیزی تەواومان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی‌و چۆنێتی وتنەوەی وانەی بیركاری‌و زانستی پۆلەكانی یەك تا چوار‌و فێركردنی ئەو مامۆستایانە كە وانەی بیركاری‌و ئینگلیزی دەڵێنەوە.
هەروەها پرۆژەی ترمان هەیە كە پرۆژەی هاوبەشی ئەنجومەنی كەلتووری بەریتانی‌و وەزارەتی پەروەردەیە، كە چەمكی سەرپەرشتیاری ئەگۆڕی بەو مانا تەقلیدیە كۆنەی ناهێڵی كە پێویستە بەڕێوەبەرەكان بخرێنە خولەوە بۆ ئەوەی لەو چەمكە تازەیە تێبگەن، لە پێشتریش خولی كۆمپیوتەرو كارگێریمان بۆ سەرجەم ئامادەیەكانی پەروەردەی رۆژهەڵات‌و رۆژئاوا هەبووە خولەكانمان جۆراو جۆرن.

راهێنەر لە بواری كتێبخانەو زانیاری
لەئێستاشدا خولێكی هەشت رۆژی كراوەتەوە بۆ فەرمانبەرانی كتێبخانەكانی سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات‌و رۆژئاوای سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی،
شاهۆ عوسمان-یش لەبارەی خولەكەوە بۆ رۆژنامەكەمان دواو وتی:» ئێمە وەك راهێنەر لە بواری كتێبخانەو زانیاری، ئەو كاتانەی وەزارەتی پەروەدە خولێك ئەكەنەوە ئێمە پێشنیاری كردنەوەی خولەكان دەكەین‌و مەنهەجیان ئەدەنی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە رێك كەوتین كە ئەو خولانە ساز بكرێت، ئێستاش خولێكمان كردۆتەوە بۆ فەرمانبەرانی كتێبخانەكان كە یەكەم جار لە ساڵی 2007 بوو خولێكمان بۆ كردنەوە بۆ ماوەی 20 رۆژ لە ساڵی 2011 خولێكی ترمان بۆ كردنەوە بۆ ماوەی 11 رۆژ ئێستاش لە 2018 خولێكیمان بۆ كردونەتەوە بۆ ماوەی 8 رۆژ 130 فەرمانبەری كتێبخانەی قوتابخانەكانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات‌و رۆژئاوا بەشدارن.»
وتیشی:» چ بابەتێك پێویستە بۆ رازگری كتێبخانەكان وەك بابەتی هونەری ‌و فەنی زانستی كتێبخانە‌و زانیاری ئیدارەدانی قوتابخانەكان وە ئەو كارو پیشانە چییە كە ئەنجامی بدەن ئێمە جارێكی تر هەوڵی ئەوەیان لەگەڵ ئەدەین كە فێربن پلان‌و نەخشە ڕێگا دابنێن سەرباری ئەو قەیرانانەی كە هەیە چالاكیەكانیان ئاڵوگۆڕ پێ بكەن‌و ئەوەی كە گونجاوە كاری لەسەر بكەن، كە ئامانجی كتێبخانەكانیان بۆ ئاشكرا بكەین.»

دەمانەوێـت جۆرێك تایبەت مەندی بدەین بە كتێبخانەكان
شاهۆ عوسمان راشیگەیاند: كردنەوەی ئەم خولانە بۆ رازگری كتێبخانەكان هۆكاری ئەوەیە كەسانی ئەكادمی‌و پیشەیی نین ئێمە دەمانەوێـت جۆرێك تایبەت مەندی بدەین بە كتێبخانەی قوتابخانەكان ئەو زانیاریانەیان بدەینی كە پێویستە بتوانین ئەو گۆڕانگاریانە بكەین لەو زانیاریانەی كە ئەیان دەینی ، من خۆم كتێبێكی تایبەتم چاپ كردووە كە تایبەتە بە كتێبخانەی قوتابخانەكان كە ئەمە مەنهەجێكی پەروەردەییە لە پۆلی یەكی سەرەتایی تا شەشی ئامادەیی، رازگری كتێبخانەكان پۆل بە پۆل ئەنجامی بدات وەك رێنماییەكی فراوان وایە.
داواشیكرد: ئەو پارەی حانوتەی هەیە 15% تەرخان بكرێـت بۆ كڕینی كتێب‌و پێداویستەیكانی كتێبخانەكان وە بەڕێوبەرەكانیش ئەوەندە ئیشی لاوەكی‌و لابەلا بەو كارمەندانە نەكەن تا لە ئامانج‌و مەبەستی كتێبخانەكان دووریان بخەنەوە هەندێك ئیش‌و كار هەیە ئیشی ئەمان نییە ئەمەش وادەكات ئەو كارمەندانە لە كتێبخانەكان دوور دەكەونەوە.

ئەو ماوەیەی كە دانراوە بۆ خولەكان زۆر كەمە
رزگار حەسەن غەفوری وانە بێژ ئەویش لەبارەی خولەكەوە بەم شێوەیە دواو وتی:» ئەمڕۆ هەر خولێك بكرێـتەوە بە بڕوای من زۆر باشە بەس ئایە كێشەی سوود وەرگرتن چەندە، ئەوە نیسبییە ئەو ماوەیەشی كە دانراوە بۆ خولەكان زۆر كەمە چونكە مامۆستاكان دەیانەوێت زۆرترین زانیاری بدەن لە كەمترین كاتداو فێرخوزاەكانیش وەریبگرن وانەكانیش جۆراو جۆرن وانەی پێرست‌و پۆلێنە وانەی مامەڵەكردنی كتێبخانەیە كە چۆن خوێنەر ئاشت بكەیتەوە ئێستا كەس تاقەتی خوێندنەوەی نیە ئەو وانەیەی من دەیڵێمەوە ئەوەیە چۆن كتێبخانەكەت دەكەیت بە كتێبخانەیەكی پێشكەوتوو چۆن وا لە خوێنەر دەكەیت رووت تێبكات، دەمانەوێـت لە پەروەردەوە منداڵ فێربكەین رێز لە كتێب بگرێت‌و بیخوێنێتەوە، ئێستا زۆرینەی مندڵان‌و بەتایبەت مێردمنداڵەكان زانیاریان نیە لەسەر مێژووی وڵاتەكەی خۆی دینەكەی خۆی بۆیە پێویستە وایان لیبكەین دینو وڵاتەكەی خۆیان بناسن، نامانەوێت كتێبخانەكان ببنە شوێنی رایكردنی كارەكانی قوتابخانەكان تەنها بۆ نەشرە‌و راپۆرت بێت، دەبێت ناوەندەكانی خوێندن ببنە پێشرەو تا سەرنجی خوێنەر رابكێشن‌و سەرچاوەی باشیان بۆ پەیدا بكەن باگرنگی بە كتێبخانەكان بدەین لە رووی دیكۆرەوە‌و هیوادارین ئەم خولانە بەردەوام بن.

زانیاری بدرێت بە رازگری كتێبخانەكان
سروە عەبدوڵڵاش لێپرسراوی كتێبخانە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەبارەی كردنەوەی خول بۆ فەرمانبەرانی كتێبخانەكان لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێی راگەیاندین: لە 2004 وە كە من لەو بەشەم زیاتر لە سێ خول كراوەتەوە ئەوەی توانیبێتمان زیاتر خولمان بۆ فەرمانبەرانی ناوشار كردۆتەوە چونكە كتیبخانە كەمتر لە قوتابخانەكانی دەرەوەی شار هەیە، مەبەستی خولەكەش زیاتر زانیاری بدرێت بە رازگری كتێبخانەكان تا شارەزاییان هەبێت لەناو كتێبخانەكان‌و هاوكاری ئەو خوێندكارانە بكەن كە دەچنە كتێبخانەكانەوە هەوڵی زیاتر لە گەڵ خوێندكار بدرێت.

فەرمانبەرانی خولەكەش قسەیان هەبوو
ئەو فەرمانبەرانەی بەشدار بوون لە خولەكە وەك لێپرسراوی كتێبخانەی قوتابخانەكان بێ بەش نەبوون لەهەندێك گلەیی‌و گازندەی خۆیان، لەو بارەیەشەوە، شەرمن جەمال مەولود رازگری كتێبخانەی هەژار موكریانی وتی: من وەك خۆم وانەی كتێبخانە دەڵێمەوە ئەوە جیایە هاوكاری قوتابخانەكان بكەیت بەڵام لە هەندێك قەتابخانە ئەو دیاردەیە هەیە هیوادارم ئەم جۆرە خولانە بەردەوام بێت چونكە زۆر سودمان لەو خولانە بینیوە كتێبەكانیش بەدیاری‌و كڕین‌و دەگاتە دەستمان‌و ئاڵوگۆڕیش دەكەین لەبەینی قوتابخانەكاندا.
رازاو ئەحمەدیش لە قوتابخانەی هەواری كچان رازگرم ‌و رایگەیاند: زۆر سودمان لەم جۆرە خولانە بینیووە پێشتریش خولێكی ترمان بینووە چونكە زۆر شت فێربووین ئەمانەوێت كاتیك لە كتێبخانە كاردەكەین كە وانەیەكی تایبەتم هەبێت خوێندكارەكان ئاشنای كتێبخانەكان بن، وە كارێكی تر نەكەم لە قوتابخانەكاندا ئامادەی هاوكارین بەڵام كاری سەرەكیمان كتێبخانەیە حەز دەكەین بێنە كتیبخانەكان‌و فێری زۆر شت بن، وە پێشنیاری ئەوەش دەكەم ئەو بڕە پارەی دانراوە بۆ كتێبخانەكان بدرێت دەست رازگرەكان بۆ ئەوەی ئەو كەموكوڕیانەی هەیە جێ بەجێی بكەین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وتەبێژی یەكێتی: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم..

وتەبێژی یەكێتی: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و (پارێزگاری كەركوك) هاوتەریبی یەک ...