سەرەکی » ئابووری » (90%)ی زەعفەرانی جیهان لە ئێران بەرهەم دێت

(90%)ی زەعفەرانی جیهان لە ئێران بەرهەم دێت

لەگەڵ چوونەبواری جێبەجێكردنی سزاو گەمارۆكانی ئەمریكادا بەسەر ئێران كە لەمانگی رابرووشەوە ئەو سزایانە كەرتی نەوت‌و ئەنجامدانی مامەڵە بانكیەكانیشی گرتۆتەوە، حكومەتی تاران هەوڵ دەدات لەڕێگەی زیادكردن‌و بەرزكردنەوەی هەناردەی كاڵا نانەوتیەكانیەوە قەرەبووی ئەو زیانانەی بكاتەوە كە بەهۆی ئەو گەمارۆیانەوە بەریكەوتوون.

یەك گرام بە 65 دۆلار
یەكێك لەو بەرهەمانەی كە ئێران شانازی پێوە دەكات‌و ئاستی هەناردەكردنی لێ‌ بەرزكردۆتەوە، بەرهەمی رووەكی (زەعفەران)ە كە بە (زێڕی‌ سوور)یش ناوبانگ دەركردووە.
زەعفەران كە بۆنێكی خۆشی هەیە، لە دروستكردنی خۆراك‌و پیشەسازی جوانكاری‌و چارەسەری پزیشكیدا بەكاردەهێنرێت‌، بۆیە بەزێڕی سووریش ناسراوە، چونكە نرخی یەك گرام لە زەعفەران كە كواڵێتیەكی بەرزی هەبێت دەگاتە 65 دۆلار، ئەمەش لەنرخی هەمان كێشی زێڕ گرانترە.
هاوكات هۆكاری گرانی نرخەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لەبەرهەمهێنان‌‌و كۆكردنەوەی گۆڵی زەعفەران‌‌و جیاكردنەوەی ریشاڵ یاخود بەكرەی نێو گوڵەكانیدا ژمارەیەكی زۆر كرێكاری پێویستە، بەجۆرێك بۆ كۆكردنەوەی 500 گرام لەزەعفەران، دەبێت 70 هەزار گوڵی زەعفەران بچنرێت‌و دواتر بەكرە یاخود ریشاڵی گوڵەكەی جیابكرێتەوە بۆ ئەوەی بۆ فرۆشتن ئامادە بكرێت.

108 هێكتار زەوی كراوە بە زەعفەران‌
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی كشتوكاڵی ئێرانیش، ئێستا ئەو وڵاتە بۆتە گەورەترین هەناردەكاری رووەكی زەعفەران لە جیهانداو رێژەی لەسەدا 90ی بەرهەمی زەعفەرانی جیهان بەرهەم دەهێنێت.
لەوبارەیەوە، جەواد میر عەرەب یاریدەدەری وەزیری كشتوكاڵی ئێران رایگەیاند، لەماوەی حەوت مانگی رابردوودا 135 تۆن رووەكی زەعەفەرانیان هەناردەی دەرەوە كردووە كە بەهاكەی نزیكەی 178 ملیۆن دۆلار بووە‌و بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردووش بەڕێژەی لەسەدا 27 ئاستی هەناردەكردنیان بەرزكردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ئەمساڵ 108 هێكتار زەوی كراوە بە زەعفەران‌و پێشبینیش دەكەن 400 تۆن زەعفەران لەئێران بەرهەم بهێنرێت، ئەمە لەكاتێكێدا ساڵانە لە جیهاندا تەنها 430 تۆن زەعفەران بەرهەم دەهێنرێت.

367 تۆن زەعفەران بەرهەم هاتووە
هاوكات، غوڵام رەزا میری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی زەغفەران رایگەیاندوە، وەرزی كۆكردنەوەو چنینەوەی بەرهەمی زەعفەران تا مانگی كانونی دووەم درێژەی دەبێت‌و چاوەروانیش دەكەن تا ئەو كاتە قەبارەی هەناردەكانیان بۆ بەرهەمی زەعفەران لەسەدا (50 بۆ 60) زیاد بكات، هەروەك پێشبینیكرد بەهای هەناردەكانیان لەو بەرهەمە تاكۆتایی ساڵی ئێرانی كە 21 ئاداری 2018وە دەستی پێكردوە بگاتە 300 ملیۆن دۆلار.
جێی ئاماژەیە، ئێران یەكێكە لەگەورەترین وڵاتانی هەناردەكاری بەرهەمی زەعفەران لەجیهانداو رێژەی لەسەدا (44)ی كۆی ئەو بەرهەمە دابین دەكات هەروەك ئێران بەرهەمەكەی خۆی هەناردەی 56 وڵاتی جیهان دەكات كە هەر یەك لەئیمارات‌و چین‌و ئیسپانیا لەپلەی یەكەمی كڕیارانی ئەو رووەكەدان‌و بە تەنهاش ئیسپانیا نزیكەی سەدا (23)ی كۆی بەرهەمەكەی لێ‌ دەكڕێتەوە. هەروەك بۆ ساڵی رابردووش لە ئێران 367 تۆن زەعفەران بەرهەم هاتووەو لەو ژمارەیەش 236 تۆنی لێ‌ هەناردەكراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێكسۆن مۆبیل؛ عیراق تەنگەتاو دەكات

سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆمپانیای (ئێكسۆن مۆبیل)ی ئەمریكی هەموو ستافە بیانییەكانی ...