سەرەکی » ئاراستە » چه‌پكه‌ گوڵ و قسه‌یه‌كیش بۆ رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان!..

چه‌پكه‌ گوڵ و قسه‌یه‌كیش بۆ رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان!..

مه‌لا به‌ختیار

(3/12) رۆژی كه‌مئه‌ندامانی جیهانه‌، رۆژی ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌هه‌ر فاكته‌ركێك بووبێ‌، به‌شێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه‌و كه‌مئه‌ندام بوون.. وه‌لێ‌ توێژێكی زیندوو، گرنگ‌و دانه‌بڕاوی كۆمه‌ڵن‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویشیان، له‌كایه‌ جیاوازه‌كانی ژیاندا، داهێنه‌رو خوڵقێنه‌ری جوانی‌و خزمه‌تكردنن به‌ به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ساڵی (1992)ه‌وه‌، رۆژی (3)ی دیسێمبه‌ری هه‌موو ساڵێكی وه‌كو «رۆژی كه‌مئه‌ندامانی جیهان» ناساندووه‌و په‌رله‌مانی كوردستانیش، له‌(31)ی كانونی یه‌كه‌می (2011) یاسای ماف‌و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی په‌سه‌ند كردووه‌..!
له‌دنیادا، زیاتر له‌ یه‌ك ملیار كه‌س‌و له‌ كوردستانیش زیاتر له‌(100) هه‌زار كه‌مئه‌ندام بوونیان هه‌یه‌، به‌ڵام مایه‌ی نیگه‌رانییه‌، كه‌ هێشتا به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌واوی یاساكه‌و به‌هۆی قه‌یران‌و گرفته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌هۆی نزمی ئاستی هۆشیاری به‌رامبه‌ر به‌م توێژه‌، ژیانی كه‌مئه‌ندامان له‌كوردستان، تووشی نه‌هاتی‌و ئاسته‌نگ بۆته‌وه‌..
به‌نده‌، له‌م رۆژه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌پكه‌ گوڵی رێز و خۆشه‌ویستی خۆمیان پێشكه‌شده‌كه‌م‌و سڵاویان بۆ ده‌نێرم.. ده‌شڵێم:
ناكرێ‌ چیتر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م توێژه‌ هه‌ستیاره‌ی كۆمه‌ڵدا، بێخه‌مبین! چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌مرۆڤی كامڵ ده‌زانن‌و رێز له‌ كه‌مئه‌ندامان ناگرن، بێگومان دیاره‌ ئه‌وانه‌ هه‌ست‌و عه‌قڵیان لاسه‌نگ‌و لاوازه‌..! له‌كاتێكدا لوتكه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌وه‌دایه‌ كه‌، رێز له‌كه‌مئه‌ندامان بگیرێت‌و ژیانێكی شایسته‌یان به‌یاساو به‌مووچه‌و به‌ رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ئاستی پێویست‌و له‌نێو كۆمه‌ڵیشدا، بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
سڵاوتان لێبێت كه‌مئه‌ندامانی كوردستان؛ وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانتانم

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

باڵیۆزی هندستان:سەرۆك مام جەلال..

باڵیۆزی هندستان: سەرۆك مام جەلال یەكێك بووە لە كاریگەرترین ‌و ...