سەرەکی » ئابووری » خاڵە گومركییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لادەبرێن

خاڵە گومركییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لادەبرێن

بەپێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومركی عیراق، خاڵە گومركییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و بەغدا لادەبرین‌و فەرمانبەرەكانیان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ناو فەرمانگەی گومركییەكانی پارێزگاكان.

پابەندی ئەو بڕیارە نابێت‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی عیراق بڕیاریدا كە خاڵە گومركییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لاببرێن‌و فەرمانبەرەكانی بگەڕێنەوە بۆناو فەرمانگەكانی گومركی پارێزگاكان.
هاوكات، راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت رایگەیاندووە، لەئێستادا پابەندی ئەو بڕیارە نابێت‌و چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات.
لەدوای ریفراندۆمەكەی ساڵی پار چەندین خاڵی گومركی لەنێوان هەرێم‌و بەغدا دانران.
هاوكات هەر بە بڕیارێكی حكومەتی عیراق، خاڵی گومرگی نێوان هەردوو پارێزگای موسڵ‌و دهۆك هەڵگیراو بەوەش بەشێك لەكێشەكانی دانیشتووانی ئەو ناوچانە چارەسەر دەبێت.

كێشەی زۆری دروست كردبوو
حكومەتی عیراق بڕیاری لابردنی خاڵی گومرگی نێوان موسڵ‌و دهۆكی خستە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەو خاڵە گومرگییە كێشەی زۆری بۆ دانیشتووانی موسڵ‌و دهۆكیش دروست كردبوو بڕیاریشە بە لابردنی گرفتەكانی دانیشتووانی ناوچەكە چارەسەر بكرێت.
گۆڕەپانی فایدە كە پێشتر خاڵە گومرگییەكەی لێبوو، وەكو خۆی دەمێنیێتەوە، بەڵام دەبێتە شوێنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان دهۆك‌و موسڵ.
هاوكات، بەرەكات شەمۆ سەرۆكی فراكسیۆنی برایەتی‌و پێكەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، حكومەتی عیراق بڕیاری لابردنی خاڵی گومرگی نێوان موسڵ‌و دهۆكی خستە بواری جێبەجێكردنەوە. ئەو خاڵە گومرگییە كێشەی زۆری بۆ دانیشتووانی موسڵ‌و دهۆكیش دروست كردبوو، بە لابردنی ئەو گرفتە گەورەیە چارەسەر بوو».

تەنها گومركی فایدە لە موسڵ‌و دهۆك لابراوە
سەبارەت بە لابردنی خاڵی گومركی نێوان (كەركوك – سلێمانی)، سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی پەیوەندیمان كرد بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، دەركەوت تا ئێستا خاڵی گومرگی نێوان (سلێمانی – كەركوك) و (هەولێر – كەركوك) هەڵنەگیراوەو باج‌و رسومات لەبارهەڵگرەكان وەردەگیرێت، تەنها گومركی فایدە لەنێوان موسڵ‌و دهۆك لابراوە.
لەدوای رووداوەكانی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان، حكومەتی عیراق سێ‌ خاڵی گومرگی لەنێوان كەركوك‌و شارەكانی هەولێر ‌و سلێمانی‌و موسڵ بۆ شاری دهۆك دانا، ئەوەش گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستكردبوو و لەماوەكانی رابردوودا هەرێمی كوردستان‌و عیراق رێككەوتنێكیان بۆ لابردنیان ئەنجامدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێكسۆن مۆبیل؛ عیراق تەنگەتاو دەكات

سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆمپانیای (ئێكسۆن مۆبیل)ی ئەمریكی هەموو ستافە بیانییەكانی ...