سەرەکی » وەرزش » مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی وشه‌ی دێربی

مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی وشه‌ی دێربی

سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ خولی ئینگلته‌را 2 یاری دێربی به‌هێز ئه‌نجامدرا كه‌ دێربیه‌كیان به‌ دێربی باكووری له‌نده‌ن ناسراوه‌ ئه‌وی تریش دێربی مێرسیسایدبوو، له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش دێربیه‌كی تر ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ دێربی كه‌ته‌لۆنیایه‌.
وشه‌ی دێربی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ 2 تیپ له‌ یه‌ك شاردا هاوشێوه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر سیتی و ریاڵ مه‌درید ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، یاخود دێربی میلان له‌نێوان ئینته‌ر و میلان یان دێربی پایته‌ختی ئیتاڵیا له‌نێوان رۆما و لازیۆ.
له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌وروپاش چه‌ندین یاری دێربی به‌هێز هه‌ن هاوشێوه‌ی بۆكاجۆنیۆرز و ریڤه‌رپله‌یت كه‌ ئه‌مان ناوی یارییه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ بۆ سوپپه‌ر كلاسیكۆ و له‌ ئه‌فریقاش دێربی شاری قاهیره‌ هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌هلی و زه‌مالیك.
مێژووی وشه‌ی دێربی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاری دێربی كاونتی ئینگلیزی كه‌ ساڵی 1740 له‌و شاره‌ پێشبڕكێیه‌كی ئه‌سپ سواری له‌نێوان 2 ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سی ئه‌و شاره‌ هه‌بووه‌و به‌و پێشبڕكێیه‌ش وتراوه‌ دێربی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش هه‌یه‌ ده‌ڵێت وشه‌ی دێربی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاری تۆپی پێی نێوان 2 تیپی گوندی دیربیشیری ئینگلیزی له‌ ساڵی 1840.
كۆنترین یاری دێربی ره‌سمیش له‌ تۆپی پێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1878 له‌نێوان نۆتنگهام فۆرست و نۆتس كاونتی له‌ جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را كه‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ كۆنترین پاڵه‌وانێتی داده‌نرێت له‌مێژووی تۆپی پێ و دواتریش وشه‌ی دێربی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتانی تر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیزی دیگنان پاڵه‌وانێتی..

لیزی دیگنان پاڵه‌وانێتی پاسكیلسواری به‌ریتانیای برده‌وه‌ لیزی دیگنان بۆ دووه‌م ...