بە شۆرتێك

× بەگم سوعالێكت لێ‌ ئەكەم تو سەری عەزیزت راست جوابم بەرەوە.
ـ فەرموو، چیبووە؟
× جەنابت لەو باوەڕەدای من ئەو ماڵ و مناڵانەم بە نانی حەرام بەخێوكردبێ‌؟
ـ نەوەڵـڵا چاویشت دەربێ‌ و ملیشت بشكێ‌ تا خوا حەزكا لەو ناحیەوە پاك و بێ‌ عەیبی.
× ئەی سەبەب چییە تێناگەم ئەم هەتیوەی من بۆ وای بەسەرهاتووە؟!
ـ یا حافیزەڵـڵا.. چیكردووە؟
× جا چی ماوە بیكا قوربان؟!! خووی داوەتە حیزبایەتی.
ـ هیچ نییە مەترسە. ئەوە گڕوكفێكە.. دوایی خۆی هەقیقەتی بۆ دەرئەكەوێ‌ و واز ئەهێنێ‌.
× مەعێن وایە؟.
ـ ئا ئا.. من زەلامێك ئەناسم وابوو.
× یەك زەلام؟! ئینجا یەك زەلام چییە گەورەم؟! بە گوڵێ‌ بەهار نایەت.
ـ چۆن بە گوڵێ‌ بەهار نایەت؟ ئەی ئەوە نییە بەشۆرتێك بازاڕێ‌ ئەسوتێ‌؟!.
× برینمان مەكولێنەرەوە قوربان، خۆم وا بۆ یەك مانگ ئەچێ‌ كەئابە لێی داوم.
ـ ئەوە غەدرە لە خۆتی ئەكەی.. هەقە جار جار خۆت دڵی خۆت خۆش بكەی.
× یەعنی خۆم بخەڵەتێنم ئوستاز؟
ـ نا دوور لە تۆ. بەس ئەتوانی شتی باش بهێنی بە خەیاڵی خۆتا.
× مەسەلەن چی؟
ـ مەسەلەن بیر لەوە بكەرەوە كە شوكور مەبدەئت نییە، ئەگینا تووش ئەبووی بەدەستییەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەگەر ئەمری حیزب بێ‌

ئەرێ‌ رۆڵە تۆ تاكەی واز لەم فیعلە قۆڕە ناهێنی!!.. سویچی ...