سەرەکی » ئابووری » بازرگانان بە هەڵگرتنی خاڵی گومركی نێوان دهۆك-موسڵ دڵخۆشن

هەڵگرتنی خاڵی گومرگی نێوان (دهۆك – موسڵ)

بازرگانان بە هەڵگرتنی خاڵی گومركی نێوان دهۆك-موسڵ دڵخۆشن

بارزگانان بە هەڵگرتنی خاڵە گومركییەی نێوان هەردوو پارێزگمای دهۆك و موسڵ دڵخۆشن و بە هەنگاوی بوژاندنەوەی ئابووری هەردوو پارێزگاكەی ناوزەند دەكەن و هاووڵاتییانیش دەڵێن، رێگەی هاتوچۆمان ئاسانتر دەبێتەوە.

هەماهەنگی هەیە
عەبدولقادر شنگالی جێگری پارێزگای نەینەوا رایگەیاندوە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواو ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك داوایان لە حكومەتی عیراق كرد كە خاڵی گومركی لەنێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگای نەینەوا هەڵبگیرێت، خۆشبەختانە بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەو خاڵە گومركییە هەڵگیرا.
عەبدولقادر شنگالی وتیشی: «هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوام لەنێوان ئیدارەی پارێزگای نەینەواو پارێزگای دهۆك هەیە، بۆ ئەوەی جموجۆڵی بارزگانی و هاتوچۆی هاووڵاتییان بەبێ هیچ بەربەستێك لەنێوان هەردوولا بەردەوام بێت».

دەستپێكردنەوەی بارزگانی لەنێوان هەردوو پارێزگا
سەرۆكی ژووری بارزگانی و پیشەسازی دهۆك، ئەیاد حەسەن ئەم هەنگاوە بە گرنگ لە قەڵەم دەدات و دەڵێت: «بوونی ئەو خاڵە گومركییە لە نێوان دهۆك و موسڵ كاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر جموجۆلی بازرگانی و بازرگانانی نیگەران كردبوو، چەندین كاتژمێر رێگەی گەیشتنی بازرگانانی بە موسڵ دوور كردبوویەوە، هەڵگرتنی ئەو خاڵە گومركییە خاڵێكی گرنگە بۆ دەستپێكردنەوەی بارزگانی لە نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگای نەینەوا، جموجۆڵێكی زیاتریش دەخاتە نێوان بازاڕی هەردوو پارێزگاوە».
ئەیاد حەسەن ئاماژەی بەوەشدا، كە نەهێشتنی هیچ خاڵێكی گومركی لە نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگای نەینەوا دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی جموجۆڵی بارزگانی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل زیاتر بێت و بارزگانان زیاتر روو بە بارزگانیكردن لەو سنوورە بكەن.
دەشڵێت: «بەهۆی ئەو خاڵە گومركییە بارزگانان دەستبەرداری بارزگانیكردن بووبوون لەگەڵ پارێزگای نەنیەوا، بەڵام لەمەودوا جموجۆلێكی بەرچاو دەكەوێتە بازاڕ و بازرگانی زیاتر بە پڕۆژەو بازرگانیكردن بە كەلوپەلی زیاترەوە دەگەڕێنەوە شارەكە».

رێگەی هاتوچۆمان ئاسانتر دەبێتەوە
هاووڵاتییەكی دانیشتووی قەزای شێخان، بەناوی حەسەن محەمەد بە هەڵگرتنی ئەو خاڵە گومركییەی نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگای نەینەوا دڵخۆشەو دەڵێت: «رێگەی هاتوچۆمان ئاسانتر دەبێتەوە، ئێدی پێویست ناكات بە رێگەی هەولێر بچین بۆ موسڵ، راستەوخۆ لە قەزای شێخان بە رێگای سەرەكی دهۆك – موسڵ دەچین بۆ موسڵ، ئێمە وەكو دانیشتوانی قەزای شێخان لەڕووی كارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای نەینەواین كارەكانمان زیاتر لە پارێزگای نەینەوایە».
خاڵی گومركی نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگای نەینەوا دەكەوێتە مەیدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە گوندی فلفێل سەر بە قەزای تلكێف، ئەو خاڵە گومركییە بە دووری ٤٦ كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری پارێزگای دهۆك و ٣٣ كیلۆمەتر باكووری پارێزگای نەینەوا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئابووریی جیهان و جەنگی بازرگانی

ئەو پرسانەی رووبەڕووی ئابووریی جیهان دەبنەوە، هێشتا لە باش ناچن، ...