سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: دۆزینەوەی رێگەچارەی ریشەیی بۆ كێشەكان

سەرۆك كۆمار: دۆزینەوەی رێگەچارەی ریشەیی بۆ كێشەكان

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لە یونادم یوسف كنا سەرۆكی هاوپەیمانێتیی رافدەین‌و وەفدی هاوڕێی.
لەدیدارەكەی نێوانیاندا، گفتوگۆكرا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی، لەوڕووەشەوە سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ بایەخی پەرەپێدانی رێوشوێنەكانی دیالۆگ‌و لەیەكگەیشتنی نیشتمانی‌و گوێگرتن لەهەموو دیدو روانین‌و پێشنیازە پێشكەشكراوەكان، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە پێویستە رێگەچارەی ریشەیی‌و سەرتاسەریی بۆ سەرجەم كێشەكانی ئێستا بدۆزرێتەوە.
لای خۆیشییەوە، سەرۆكی هاوپەیمانێتیی رافدەین، هیوای خۆی دەربڕی لەبەرامبەر زامنبوونی جێبەجێكردنی دەستوور بەوجۆرەی ماف‌و ئازادییەكانی هاووڵاتیان دەستەبەردەكات‌و ئاشتی‌و ئۆقرەیی‌و تاوسەندن لەوڵاتدا دەچەسپێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

باڵیۆزی هندستان:سەرۆك مام جەلال..

باڵیۆزی هندستان: سەرۆك مام جەلال یەكێك بووە لە كاریگەرترین ‌و ...