سەرەکی » مانشێت » ״بەم نزیكانە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەستپێدەكاتەوە״

״بەم نزیكانە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەستپێدەكاتەوە״

كۆتایی هەفتە

بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ «بڕیارە بەم نزیكانە كە پێدەچێت سەرەتا، یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بێت، گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەستپێبكاتەوە».

بەم نزیكانە مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە
هەر بەپێی زانیارییەكان بڕیارە بەم نزیكانە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە و دۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و پرسە گرنگەكان تاوتوێ بكات.
دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 30/9/2018، رۆژی 6/11/2018، یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو. دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، دانیشتنەكە بەكراوەیی مایەوە تا لایەنە سیاسییەكان دەگەنە رێكەوتن.
هەروەك رۆژی 17/11/2018، لە سلێمانییەوە گفتوگۆ و دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەستیپێكرد و وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەجیا لەگەڵ وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا كۆبۆوە و ئاماژەبەوەشدرا «كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن».

یەكێتی: بەشداریی راستەقینە و بڕیار و بەرپرسیارێتیی هاوبەش
رۆژی 1/12/2018، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبۆوە و بارودۆخی سیاسیی كوردستان ‌و گفتوگۆكانی پەیوەست بە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی تاوتوێكرد و بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە «یەكێتی كارنامەیەكی هەمەلایەنی بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێ‌ گەڵاڵەكردووە، بە ئامانجی باشتركردنی گوزەرانی خەڵكی كوردستان ‌و چارەسەركردنی كێشە و كەموكوڕییەكانی حوكمڕانی لە هەموو بوارەكاندا، كە بەلای یەكێتی-یەوە كارنامەی حكومەت بۆ خزمەتكردنی خەڵك‌و حوكمڕانیەكی سەركەوتوو گرنگە، بەشداریی راستەقینە ‌و كاریگەری یەكێتی ‌و لایەنەكانی تر، وەرگرتنی بڕیاری هاوبەش ‌و بەرپرسیارێتیی هاوبەشیش گرنگە بۆ سەركەوتنی كابینەكەو جێبەجێكردنی كارنامەكەی».

پارتی: لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەین
رۆژی 3/12/2018ش ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە و دوای كۆبوونەوەكەش مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە «لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە دیاریكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكایەتیی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم». وتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكەین و لیژنەش بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵه‌بانی: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و باشتر به‌ هاووڵاتیان

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: له‌كوردستان‌و عیراق ته‌نها كێشه‌ی سیاسی‌و ئیداریی ...