سەرەکی » هەواڵ » ئەمڕۆ (نوێنەران) كۆدەبێتەوە؟

ئەمڕۆ (نوێنەران) كۆدەبێتەوە؟

بریارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/12/2018، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە. كارنامەی سەرەكیی كۆبوونەوەكە «متمانەبەخشینە بە 8 وەزیری دیكەی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق».
دانیشتنەكەش لەكاتێكدایە بڕیار بوو لە دانیشتنی دوو رۆژی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەراندا متمانە ببەخشرێتە وەزیرەكان، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی و ناڕەزایی دژی ژمارەیەك لە كاندیدەكان، هەروەها شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەكە دواخرا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە.
بەپێی لێدوانی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانیش تائێستا دیارنییە، «دانیشتنەكەی ئەمڕۆ دەكرێت، یان بەهەمان شێوەی دانیشتنەكەی دوو رۆژی رابردوو، دوادەخرێت؟».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

باڵیۆزی هندستان:سەرۆك مام جەلال..

باڵیۆزی هندستان: سەرۆك مام جەلال یەكێك بووە لە كاریگەرترین ‌و ...