سەرەکی » هەواڵ » مۆسكۆ پابه‌نده‌ به‌ رێكه‌وتنی‌ موشه‌كییه‌وه‌

مۆسكۆ پابه‌نده‌ به‌ رێكه‌وتنی‌ موشه‌كییه‌وه‌

سپۆتنیك

ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ پابه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێ كردنی‌ رێكه‌وتنی‌ موشه‌كی‌ مامناوه‌ند‌و كورت مه‌ودا‌و ئه‌مریكاش زۆر باش ئه‌وه‌ ده‌زانێت.
ئه‌م قسانه‌ی‌ ماریا زاخارۆڤا له‌ وه‌ڵامی‌ مایك پامپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا بوو، كه‌ وتبووی‌ ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتنی‌ موشه‌كی‌ له‌گه‌ڵ روسیادا پاشه‌كشه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر روسیا له‌ ماوه‌ی‌ 60 رۆژدا پابه‌ندبوونی‌ خۆی‌ به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌وه‌ نه‌سه‌لمێنێت.
مایك پامپیۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا له‌ برۆكسلی‌ پایته‌ختی‌ به‌لجیكا ئه‌و قسانه‌ی‌ كرد‌و وتیشی‌: روسیا سه‌رقاڵی‌ تاقی‌ كردنه‌وه‌ی‌ موشه‌كی‌ جۆری‌ (ئێس ئێ8)ه‌‌و له‌و تاقی‌ كردنه‌وه‌یه‌شدا سه‌كۆی‌ جێگیر‌و بزۆك به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ ئه‌وروپا‌و پێشێل كردنی‌ په‌یمانه‌كه‌یه‌تی‌.
هاوكات یانس ستۆلتنبێرگی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ په‌یمانی‌ ناتۆ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتنی‌ موشه‌كی‌، داواشی‌ له‌ روسیا كرد پابه‌ند بێت به‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ كه‌ به‌ پێی‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ داویه‌تی‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...