سەرەکی » هەواڵ » حاكم قادر: جێبەجێكردنی داواكاری و پێشنیازەكانی كرێكاران

حاكم قادر: جێبەجێكردنی داواكاری و پێشنیازەكانی كرێكاران

شوان كەریم

دوێنێ، حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی سلێمانی‌و چەمچەماڵ، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد لەگەڵ زیاتر لە 300 كرێكارو بارهەڵگری كۆگاكانی هوانە، بەمەبەستی گوێگرتن لەداخوازی‌و كێشەكانیان‌و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان.
حاكم قادر، رایگەیاند: بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی‌و چاككردنی حاڵ‌و گوزەرانی توێژی كرێكاران، دەستەبەركردنی بیمەی بێكاری‌و پاراستنی تەندروستییان بەپێی یاسایەكی كاری سەردەمیانە‌و بەهەندوەرگرتنی رەنج‌و ماندوبوونیان، بوژاندنەوەو خستنەگەڕی بازاڕو سەنتەرەكانی بازرگانی بەئاڕاستەی گەشەسەندنی ئابووری، كارنامەو ئەركی لەمێژینەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە‌و وتیشی: یەكێتی هەمیشە بەرگریی لەمافە بەدەستنەهاتووەكانی كرێكاران دەكات‌و بەردەوامیش دەبێت.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا، حاكم قادر، داوای لەحكومەتی هەرێم كرد رەچاوی مافە رەواو یاساییەكانی كرێكاران بەگشتی، كە توێژێكی گرنگ‌و كاریگەری نێو كۆمەڵگەكەمانن، بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...