سەرەکی » مانشێت » شەراكەتی راستەقینە

شەراكەتی راستەقینە

مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەسەر بەشداریی یەكێتی لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە لە هەرێم و بەغدا كردەوە

دوێنێ 8/12/2018، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبوونەوەی ئاسایی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا، دواپێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان ‌و عیراق تاوتوێكران. دوای كۆبوونەوەكەش سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: گۆڕانكارییەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بەگشتی و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و پڕكردنەوەی پۆستە پڕنەكراوەكانی حكومەتی نوێی عیراق تاوتوێكران و تەئكید لەسەر بەشداریی یەكێتی لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە لە هەرێم و بەغدا كرایەوە. هەروەها یەكێتی تەئكید لەسەر ئیستحقاقی خۆی دەكاتەوە.
لەبارەی دەستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان وتی: لەچەند رۆژی داهاتوودا (یەك، دوو رۆژی داهاتوو)، وەفدی پارتی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، سەردانی سلێمانی دەكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پشتیوانی جووتیارانی كوردستان دەبم

دوێنێ لەبەغدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لەئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ ...