سەرەکی » هەواڵ » حاكم قادر: بووژاندنەوە و پتەوكردنی ژێرخانی ئابوورییپەڕە 3

حاكم قادر: بووژاندنەوە و پتەوكردنی ژێرخانی ئابووریی

شوان كەریم

دوێنێ حاكم قادر حەمەجان سەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی‌و چەمچەماڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك كاسبكارو بازرگان‌و پیشەوەرانی ناو بازاڕو گوزەرەكانی سەنتەری بازرگانی گشتیی سلێمانیدا كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا حاكم قادر ستایشیكردن كە توانیویانە لە رۆژانی سەختی باری لاری ئابووری‌و دۆخی ناهەمواری خەڵكدا، سەربەرزانە بۆ بەڕێكردنی ئەوقۆناغە نەخوازراوە هاوكارو پشتیوانی خەڵكی كەمدەرامەت‌و زەحمەتكیش بوون. وتیشی: یەكێتی پشت بەستوو بە پرەنسیپ‌و پەیڕەوو بەرنامە سیاسییەكانی، لەپێناوی دەستەبەركردنی گوزەرانێكی شایستەو گەیشتن بەماف‌و داواكارییەكانی كرێكاران، برەوی بە خەباتی شۆڕشگێڕانەی داوە.
ئاماژەی بەوەشدا «لەپێناوی دۆزینەوەی هەلی كارو جوڵەخستنە ناو بازاڕو چالاكییە ئابوورییەكان‌و دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ دەستنیشانكردنی گرفتەكان، بەتایبەت چارەسەركردنی دیاردەی بێكاری، یەكێتی هەمیشە هاوكارو پشتیوانتان دەبێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لایەنەكانی (هاوپەیمانیی كوردستانی) پەیماننامەیان ئیمزاكرد

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەسلێمانی، بەئامادەبوونی حاكم قادر ...