جه‌نابی مام

هه‌ڵۆی شاخ‌ و شێره‌كه‌ی شام

به‌رز و نه‌به‌ز به‌وره‌ و سام
جه‌نابی مام
شۆڕشی نوێ ‌و گیرسانه‌وه‌ی
نه‌ڕوخان‌ و هه‌ڵسانه‌وه‌ی
وانه‌ و وه‌ڵام
جه‌نابی مام
چاویلكه‌كه‌ و گۆچانه‌كه‌ی
ته‌زبیحه‌ قل قه‌زوانه‌كه‌ی
هێما و په‌یام
جه‌نابی مام
قاقاو نوكته‌ گێڕانه‌وه‌ی
ئاسۆی دووری لێكدانه‌وه‌ی
سه‌یر و سه‌رسام
جه‌نابی مام
بنكه‌و ماڵی له‌ جه‌رگه‌ی شه‌ڕ
له‌ قووڵایی ناو جه‌ماوه‌ر
پێگه‌ی مه‌قام
جه‌نابی مام
ناكۆكی‌ و دژ ململانێ
مام لێزانه‌ و لێ ده‌زانێ
ساڕێژی زام
جه‌نابی مام
به‌ گوتاری جۆش‌ و خرۆش
به‌ لێدوانی شیرین‌ و خۆش
وته‌ به‌تام
جه‌نابی مام
له‌ خانووی قوڕ به‌ په‌یژه‌ی دار
بووبه‌ سه‌ردار سه‌رۆك كۆمار
به‌ ئۆقره‌ و فام
جه‌نابی مام
تووڕه‌بوون و ئاشتكردنه‌وه‌ی
له‌جووڵه‌ و باس و وردبوونه‌وه‌ی
هه‌مووی مه‌رام
جه‌نابی مام
مێژوو ویژدان شایه‌تحاله‌
گه‌وره‌و رابه‌ر مام جه‌لاله‌
به‌بێ به‌ڵام
جه‌نابی مام
په‌نجه‌مۆر و ده‌نگدانه‌كه‌ی
رێی خه‌باتی كاروانه‌كه‌ی
هه‌ر به‌رده‌وام
جه‌نابی مام
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم

 70 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*