سەرەکی » هەمەڕەنگ » پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ دەستیپێکرد

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ دەستیپێکرد

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ، دەسیپێکرد.
ئێوارەی رۆژی 10/12/2018 بەئامادەبوونی خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و رۆشنبیران و هونەرمەندانی شارەكانی كوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ بەهاوکاریی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، مەراسیمی دەستپێکردنی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای مەراسیمەكەدا چەند وتارێك خوێندرانەوەو تیایدا باس لەگرنگی ئەم فێستیڤاڵە کرا، پاشان گروپی سیمفۆنیای کوردستان چەند بەرهەمێکی پێشکەشکرد، هەروەها شانۆیی (گوێچكەمانم قسە دەكەن) کە لە نووسین و دەرهێنانی كارۆخ ئیبراهیم و نواندنی سێبەر ئیراهیم و گۆران ساڵح بوو پێشكەشكرا. شایەنی باسە ئەم فێستیڤاڵە چەند رۆژێک دەخایەنێت و تێیدا چەندین شانۆیی و دیبەت و سیمینار پێشکەشدەکرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چوار ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی..

چوار ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی سازدەکەن رێکخراوی ھایما کۆنسێرتێک بۆ چەند ...