سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » كێ‌ موشكیلەكەی چییە؟

كێ‌ موشكیلەكەی چییە؟

بە حیكمەتی رەبولعالەمین هەر كەسەو موشكیلەیەكی هەیە. مەسەلەن:
× موشكیلەی فەرهاد ئەوەیە شیرینەكەی تاڵە.
× حكومەت: هیچ شتێك نەماوە بیبرێ‌.
× قوڕمساغ: بە ئاسانی ناناسرێتەوە.
× میوان: ئەو شەوەی یاریی كلاسیكۆیە تەشریف دێنێ‌.
× ئینسانی موحتەرەم: نازانێ‌ ئیحتیرامی هەموو كەس نەگرێ‌.
× قسەكەری حیزب: قسەی تازەی پێنەماوە.
× رۆشنبیر: بەدەست ئەقڵییەوە گیری خواردووە.
× نالی: شاعیریشە و فولكەشە.
× گورگ: بڕوای بە یاساكانی كەروێشك نییە.
× رابوردوو: ناڕوات.
× شاحینە: وایەرەكەی زۆر كورتە.
× بەنداو: بەرگەی باران ناگرێ‌.
× سلێمانی: كوێخای زۆرە.
× بەعزە مەسئولێك: مەسئول نییە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بڵێیت … بڵێن

هیچ لەوە ناخۆشتر نییە: تۆ بڵێیت: بزمارە و بزمارە ئەوان ...