سەرەکی » وەرزش » بۆسكێتس بووه‌ 37ه‌مین یاریزان

بۆسكێتس بووه‌ 37ه‌مین یاریزان

سێرجیۆ بۆسكێتسی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا چووه‌ ریزی ئه‌و یاریزانانه‌ی‌ كه‌ له‌ چامپیۆنس لیگ 100 یاری یاخود زیاتریان كردوه‌ كه‌ ژماره‌ن بوو به‌ 37 یاریزان.
بۆسكێتس له‌ یاری یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ تۆتنهام له‌ گێمی دووه‌م به‌شداری كرد به‌مه‌ش بووه‌ دووه‌م یاریزانه‌كه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر تۆتنهام یاری ژماره‌ 100 له‌ چامپیۆنس لیگ ده‌كات و پێشتریش له‌ جه‌وله‌ی دووه‌م جێرارد پیكێ به‌رامبه‌ر به‌ تۆتنهام گه‌یشته‌ هه‌مان ژماره‌ی یاری.
سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بۆسكێتس له‌ چامپیۆنس لیگ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بووه‌ كه‌ له‌و رووه‌ هاوشێوه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ چاڤی هێرناندێز و ئه‌ندرێس ئینێستا و كارلێس پۆیۆڵ و ڤیكتۆر ڤاڵدێزه‌ كه‌ به‌ ته‌نها به‌ درێسی بارسێلۆنا به‌شداری چامپیۆنس لیگیان كردوه‌.
یه‌كه‌م یاری بۆسكیتس له‌ چامپیۆنس لیگ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌رزی 2008-2009 كه‌ له‌و كاته‌وه‌ توانیویشه‌تی 3 جار ببێته‌ پاڵه‌وان و له‌و ژماره‌ یارییه‌ش كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ 64 یاری بردۆته‌وه‌و 22 یاری یه‌كسان بوه‌و له‌ 14 یاریش دۆڕاوه‌و توانیویشیه‌تی 4 گۆڵ بكات.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین له‌ لیستی ئه‌و 37 یاریزانه‌ كاسیاس له‌سه‌رو سه‌رجه‌میان یاریزانه‌كانه‌وه‌ دێت كه‌ 173 یاری له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كردوه‌و له‌دوای ئه‌ویش كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت به‌ 157 یاری و چاڤی هێرناندێزیش به‌ 151 یاری سێیه‌مه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیزی دیگنان پاڵه‌وانێتی..

لیزی دیگنان پاڵه‌وانێتی پاسكیلسواری به‌ریتانیای برده‌وه‌ لیزی دیگنان بۆ دووه‌م ...