سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » ״گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەردەوام دەبن״

״گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەردەوام دەبن״

كۆتایی هەفتە

دوو رۆژی رابردوو (سێشەممە و چوارشەممە)، لە هەولێر خولێكی دیكەی گفتوگۆ و دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، بەڕێوەچوو. ئەمەش دوای سەردانی وەفدی پارتی بۆ سلێمانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان لە رۆژی 17/11/2018، بە دووەم قۆناغی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان دادەنرێت لەسەر ئەو پرسە. بەپێی زیانیارییەكانیش «گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم بەردەوام دەبن».

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی
رۆژی 11/12/2018، هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە و لە یەكێك لە خاڵەكانی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتبوو»پشتگیریكردن لە لیژنەی تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و ئۆرگانەكانی دیكە بۆ دابینكردنی سەقامگیریی و حوكمڕانیی سەرتاسەری لەسەر بنەمای یاسا و ‌هاوبەشیی هەموو ئەو حزبانەی كە بەشداریی لە كابینەی‌ داهاتوودا دەكەن».

وەفدی پارتی و گۆڕان كۆبوونەوە
دوێنێش 12/12/2018، لە هەولێر مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە و لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە «سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و ئۆرگانەكانی دیكە، گفتوگۆ كرا و بیروڕا گۆڕدرایەوە و هەردوولا لەسەر ئەوە كۆكبوون كە قۆناغەكە و هەلومەرجەكە یەكڕیزیی و مشوورخۆریی هەموولایەكی پێویستە».

״یەكڕیزیی پێویستە״
لەبارەی بەردەوام بوونی گفتوگۆ و دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا پێویستە نێوان یەكێتی و پارتی باشبێت، وتیشی: پێویستە حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای پڕۆژەیەكی هاوبەشی چاكسازیی حوكمڕانی پێكبهێنرێت و پڕۆژەكە لە ماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێ بكرێت. راشیگەیاند: پێویستە یەكدەنگیی خۆمان لە بەغدا بپارێزین، ئەمەش بۆ جێبەجێكردنی دەستوور و بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان گرنگ و پێویستە.

״خزمەتكردنی زیاتری خەڵك״
عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان یەكدەنگ و یەكگرتوو بن، بۆ ئەوەی حكومەتێك پێكبهێنرێ كە بتوانێ خزمەتی زیاتری خەڵكی كوردستان بكات.

״پێویستە لایەنەكان بەیەكەوە بن״
لەسەر هەمان پرس، عەبدولڕەحمان عومەر ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەم قۆناغە گرنگە، بەتایبەتی ئێمە ئێستا لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمداین، پێویستە لایەنەكان بەیەكەوە بن، چونكە بەتەنیا ناتوانرێ حكومەتێكی سەركەوتوو پێكبهێنرێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مەلا بەختیار: كۆنگرە بۆتە داخوازیی رای گشتیی یەکێتی

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەمیانی پێشوازی لەئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی ...