سەرەکی » زانست » عه‌ره‌بانه‌ی مناڵ له‌ نێوان سوود و زیاندا

عه‌ره‌بانه‌ی مناڵ له‌ نێوان سوود و زیاندا

یه‌كێ له‌و دیاردانه‌ی ساڵانێكه‌ وه‌ك شتێكی زۆر ئاسایی په‌یڕه‌و ده‌كرێ به‌كار هێنانی عه‌ره‌بانه‌یه‌ بۆ مناڵ ، بێگومان دانانی مناڵ له‌ ناو عه‌ره‌بانه‌دا له‌ لایه‌ك كارئاسانی یه‌بۆدایك ، چونكه‌ ئه‌ركی هه‌ڵگرتنی مناڵه‌كه‌ی ناكێشێ ، له‌ هه‌مان كاتدا منداڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گونجاو له‌ناو عه‌ره‌بانه‌كه‌دا ڕاده‌كشێ یان داده‌نیشێ ، هه‌رچۆن پارێزراو ده‌بێت له‌كاتێكدا گه‌ر دایكه‌كه‌ توشی هه‌ڵنوتان یان كه‌وتن ببێ ، كه‌ زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی كه‌وتنه‌خواروه‌ی مناڵ و ئازارو زیانی زۆری پێده‌گات . هه‌روه‌ها گه‌ر مناڵه‌كه‌ خۆی بڕووات به‌ پێ جگه‌ له‌ ماندوو بوون ئه‌شێ بكه‌وێ یان به‌ر خه‌ڵك و شتی ڕێگاكه‌ بكه‌وێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بزانرێت ئه‌وه‌یه‌كه مناڵ كاتێك له‌ ناو عه‌ره‌بانه‌دایه‌ نزیكه‌ له‌ زه‌ویه‌وه‌ و تۆز و خۆڵ كاتی جوڵانی هه‌وا زیاتر ده‌چێته چاوو‌ قوڕگ و لوتیه‌وه‌ ، هه‌رچۆن گه‌ر ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یه‌ له‌سه‌ر شه‌قامێك به‌كار هات كه‌ ئۆتۆمبلی پیا بڕوات ئه‌وا عه‌ره‌بانه‌ زۆر به‌زیان ده‌بێت ، چونكه‌ دوكه‌ڵكێشی ئۆتۆمبیله‌كان زۆربه‌یان له‌ئاستێكی نزمدان بۆیه‌ زۆرترین دوكه‌ڵ كه‌ هه‌مووی ماده‌ی ژه‌هرینه‌ ده‌چێته‌ هه‌ناسه‌ی منداڵه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌نێوانیاندا ماده‌ی واهه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌درێژایی ژیانی ئه‌و مرۆڤه‌ به‌زیان ده‌بێت.
مناڵ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار پێنج ساڵه‌وه‌یه‌ هێشتا ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان كه‌ خوێن ده‌پاڵێوێ له‌ ماده‌ ژه‌هرینه‌كان چه‌لاك نیه‌ ، بۆیه‌ گه‌ر ئه‌و ژه‌هرانه‌ گه‌یشتنه‌ سووڕی خوێنی ئه‌وا له‌گه‌ڵ خوێندا ده‌چێته‌ ناو خانه‌كانی مێشك وبه‌هیچ ده‌رمانێك ناتوانرێت كاریگه‌ری ئه‌و ماددانه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌ . ئه‌وكه‌سه‌ی هاوڕێیه‌تی ئه‌و منداڵه‌ ده‌كات زۆر كه‌م هه‌ست به‌و دوكه‌ڵه‌ ده‌كات چونكه‌ به‌هۆی به‌رزی باڵایه‌وه‌ كه‌متر ئه‌و ژه‌هرانه‌ هه‌ڵده‌مژێ . خۆ له‌و شوێنانه‌دا كه‌ یه‌كتر بڕینی شه‌قامه‌ كه‌ ئۆتۆمبیله‌كان هیواش ده‌ڕۆن و ده‌وه‌ستن ، واده‌كات ده‌رهاویشته‌كانیان زۆرترین ماده‌ی ژه‌هراوی تیا بێت.
له‌ ڕاستیا ئه‌و عه‌ره‌بانانه‌ درووست نه‌كراوه‌ تا له‌ ناو بازاڕی جه‌نجاڵ و شه‌قامی پڕ له‌ ئتۆمبیلدا به‌كار بێت به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكدا ده‌چینه‌ پاركێكی پڕله‌ هه‌وای خاوێن یان شوێنێكی گه‌شت و گوزار له‌ ناو سروشتدا مناڵی تێبخرێت و تیا بحه‌وێته‌وه‌.
مناڵ ناسكه‌ و باڵای كورته‌ گه‌ر ده‌ستی بگرین و به‌ شوێنێكدا گوزه‌ربكات كه‌ تۆز یان دوكه‌ڵ هه‌بێت زۆرترین زیانی پێ ده‌گات
زۆر جار له‌ بۆنه‌كاندا هه‌ندێ له‌ دایكان یان كچان ده‌بینین كه‌ منداڵێك به‌ جۆرێك ده‌ڕازێننه‌وه‌ كه‌جێگه‌ی سه‌رنج بێت جا ده‌ستی ده‌گرن و له‌ گه‌ڵ خۆیان ده‌یگێڕن له‌سه‌ر شۆسته‌و شه‌قامی قه‌ره‌باڵغ یان له‌ناو سه‌یرانگاكاندا ده‌یانگێڕن ، بێگومان خۆیان هه‌ست به‌و هه‌موو مادده‌ پیسانه‌ ناكه‌ن كه‌ به‌هۆی نزمی باڵایه‌وه‌ توشی مناڵه‌كه‌ ده‌بێت.
مناڵ له‌ پێنج ساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا كاریگه‌ری ماده‌ ژه‌هراویه‌كانی زیاتر له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ چاكتره‌ دوورله‌ ژینگه‌ی نادرووست بێ له‌وانه‌ بازاڕ و شه‌قامه‌ پڕ ئۆتۆمبیله‌كان و هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێڕان كه‌ سپراو یاریه‌ ئاگرینه‌كانی تیا به‌كار دێت ، هه‌روا ده‌بێت ڕێگه‌ نه‌درێت بێ چاودێری بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و به‌ردرگا ، به‌تایبه‌ت كه‌ نه‌زانه‌و ده‌چێته‌ به‌رده‌م دوكه‌ڵكێشی ئۆتۆمبیله‌كان یان شتی پیس بوو به‌و ژه‌هرانه‌ی وه‌ریوه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ ده‌خاته‌ ده‌میه‌وه‌ .
نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و خواردنانه‌ بخوات كه‌ ناكرێت بشۆرێته‌وه‌ و له‌ئاست شه‌قامه‌كان دانراون
پێویسته‌ گه‌ر عه‌ره‌بانه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی مناڵ به‌كار هات ، هه‌وڵ بدرێت دور له‌ شه‌قامه‌ گشتیه‌كان له‌ ناو كۆڵان و شه‌قامه‌ چۆڵه‌كاندا بێت و كاتێ ناچار ده‌بین له‌ شاقامێ بپه‌ڕێنه‌وه‌ یان بچینه‌ یه‌كتر بڕه‌كان گه‌ر چۆڵ نه‌بوو منداڵه‌كه‌ له‌وێدا بكه‌ینه‌ باوه‌ش تا به‌رز بێته‌وه‌ و پارێزراوبێت .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...