سەرەکی » زانست » توێژینه‌وه‌یه‌ك :دایناسۆره‌كان مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه‌

توێژینه‌وه‌یه‌ك :دایناسۆره‌كان مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه‌

دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی ئێسكه‌ به‌به‌رد بووه‌یه‌ك كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی 100 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا زۆر نهێنیی نوێی ده‌رخستووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیانی دایناسۆره‌كان له‌ كۆندا و جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ خواردویانه‌.
زانایانی زانكۆی ئۆریگۆنی ئه‌مریكا ئه‌و ئێسكه‌ په‌یكه‌ری دایناسۆرانه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا له‌ نزیك كانێكی میانمار دۆزراونه‌ته‌وه‌ به‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ داده‌نێن نه‌ك ته‌نها له‌بواری شوێنه‌واره‌وه‌، به‌ڵكو له‌بواره‌ زانستییشدا به‌ تایبه‌ت ئه‌و بواره‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ گه‌شه‌كردنی ژیان له‌ چاخی دایناسۆره‌كاندا.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌ڕووانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێسكه‌ په‌یكه‌ره‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه‌ زاناكان جارێكی تر ڕونیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ دایناسۆره‌كانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون ڕووه‌ك خۆر بوون و هه‌ندێك جۆری ڕوه‌كیان خواردووه‌، ئه‌مه‌ش هه‌موو دایناسۆره‌كان ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌ردوو جۆری دایناسۆری زه‌به‌لاحی ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ناوه‌نده‌ زانستییه‌كاندا به‌( كدیبلودوكس و ستیگۆسۆر) ناسراون .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌و كه‌ڕووانه‌ به‌ پله‌یه‌كی زۆر له‌ پێكهاته‌یاندا له‌ كه‌ڕووی جۆری (ئه‌رگوت) ده‌چن كه‌ له‌ پێكهاته‌ی حه‌بی جووت ئیسیلی ترشی لیسگیك دا هه‌یه‌ و به‌ (LSD) ناسراوه‌ و جۆرێكه‌ له‌ حه‌به‌ بێهۆشكه‌ره‌كان.
به‌پێی زاناكانی زانكۆی ئۆریگۆنی ئه‌مریكا، مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت ئه‌و كه‌ڕووانه‌ هاوشێوه‌ی هه‌ندێك گیای درێژ به‌رز بووبن‌و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی خۆراكی ئه‌و دایناسۆرانه‌ بووبێت‌و ڕه‌نگه‌ خواردنی ئه‌و جۆره‌ كه‌ڕووه‌ش بوبێته‌ مایه‌ی وڕێنه‌ كردنی دایناسۆره‌كان .
هه‌روه‌ها زاناكان گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ڕه‌نگه‌ ئه‌و دایناسۆرانه‌ی ئه‌و كه‌ڕوانه‌یان خواردووه‌ بووبێتنه‌ نێچیری دایناسۆری له‌ خۆیان گه‌وره‌تر.
پێویسته‌ بوترێت: ئه‌و جۆره‌ كه‌ڕووه‌ ئێستاش هه‌یه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێنی جیهاندا سه‌رده‌رده‌هێنێت و ده‌بێته‌ هۆی وڕێنه‌ و گرژبونی ماسولكه‌ و ئازاری زۆر و زۆرجاریش ده‌بێته‌ هۆی مردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخوات.

سه‌رچاوه‌: Ghadi news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...