سەرەکی » زانست » دۆزه‌ره‌وه‌ نوێكه‌ی ناسا له‌سه‌ر مه‌ریخ كه‌وته‌ سێڵفی گرتن

دۆزه‌ره‌وه‌ نوێكه‌ی ناسا له‌سه‌ر مه‌ریخ كه‌وته‌ سێڵفی گرتن

ئاژانسی ناسا یه‌كه‌مین سێلفی دۆزه‌ره‌وه‌ نوێیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ گرتویه‌تی.
وه‌ك دیاره‌ ته‌نانه‌ت ڕۆبۆت و دۆزه‌ره‌وه‌كانیش كه‌ ده‌گه‌نه‌ سه‌ر ڕووی مه‌ریخ وه‌ك هه‌ر گه‌شتیارێكی ئاسایی ده‌كه‌ونه‌ سیلفی گرتن له‌و شوێنه‌ی كه‌ بۆی چوون.
دۆزه‌ره‌وه‌ی (InSight) كه‌ ڕۆبۆتێكی نوێی ئاژانسی ناسایه‌ و یه‌كه‌مین وێنه‌ی سێلفی خۆی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ سووره‌كه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئاژانسه‌كه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تێروانینێكی باش بۆ تیمه‌ زه‌مینیه‌كه‌ی ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ و هه‌موو جیهان دروست بێت سه‌باره‌ت به‌ پلێته‌ خۆرییه‌كان و سه‌ر ڕووی ئه‌و ڕۆبۆته‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ سه‌ر ڕوی مه‌ریخ ده‌مێنیته‌وه‌ و پشكنینه‌كانی ده‌ست پێده‌كات .
جگه‌ له‌و سێڵفییه‌ی (InSight) یه‌كه‌مین دیمه‌نی ته‌واوی ئه‌و ڕووبه‌ره‌ زه‌وییه‌شی ناردووه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی 14 پێ و پانییه‌كه‌ی 7 پێ ده‌بێت و نزیك ده‌بێت له‌ ناوچه‌ی كاره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ڕۆبۆته‌كه‌وه‌.
هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ دۆزره‌وه‌كه‌ ده‌ینێرێت له‌ ڕاستیدا چه‌ند پارچه‌یه‌كی وه‌ك یاری (په‌زڵ) وایه‌ كه‌ دواتر بنكه‌ی زه‌مینیی ناسا و له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه‌ پێكه‌وه‌ ده‌لكێنرێن، هه‌ر بۆ نمونه‌ش ئه‌و وێنه‌ سێلفییه‌ی كه‌ به‌ هۆی قۆڵی ڕۆبۆته‌كه‌وه‌ چركێنراوه‌ و دۆزه‌ره‌وه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی كردووه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 11 گرته‌. وێنه‌ی ناوچه‌ی كاره‌كه‌ی دۆزره‌وه‌كه‌ش 52 پارچه‌ وێنه‌ بووه‌.
به‌پێی وته‌ی تیمه‌كه‌ی (InSight) له‌ بنكه‌ی زه‌مینی ناسا، ئه‌و وینانه‌ یارمه‌تی زانایان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌ ناوچه‌كه‌ی سه‌ر مه‌ریخ ورد ببنه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی ڕۆبۆته‌كه‌ ئامڕازه‌كانی دابنێت و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا بكه‌وێته‌ هه‌ڵكه‌ندنی خاكی مه‌ریخ.
له‌مباره‌یه‌وه‌ (برۆس پانیرت) توێژه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كیی له‌ پرۆژه‌كه‌ی(InSight) له‌ تاقیگه‌ی فیشكه‌داره‌كانی سه‌ر به‌ ناسا وتی: ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ دۆزه‌ره‌وه‌كه‌ كاری تێدا ده‌كات ناوچه‌یه‌كی سه‌لامه‌ته‌ بۆ ئامێره‌كانمان ، چونكه‌ تاوێر و گرد و چاڵ و چۆڵی لێ نییه‌».
به‌ر له‌هه‌فته‌یه‌كیش هه‌مان ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ یه‌كه‌مین سه‌رنجه‌كانی خۆی ڕه‌وانه‌ كرد، له‌وانه‌ش گرته‌ی ڕووناكییه‌ك كه‌ به‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخدا تێده‌په‌ڕێت و تۆماری ده‌نگیی ئه‌و بایه‌شی نارده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕوی مه‌ریخ هه‌ڵده‌كات.
بڕیاریشه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا دۆزه‌ره‌وه‌ و ڕۆبۆتی (InSight) و تیمه‌ زه‌مینیه‌كه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌ست بكه‌ن به‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان له‌سه‌ر ڕوی مه‌ریخ، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ چه‌ندین زانیاریی نوێ و ورد له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌ سووره‌ بداته‌ تیمه‌كه‌ی خۆی له‌ بنكه‌ی زه‌مینی ناسا.
سه‌رچاوه‌: RT

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...