سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا » عەرەبستانی سعودیە : میرە ئازادەکە کۆچی دوایی کرد

عەرەبستانی سعودیە : میرە ئازادەکە کۆچی دوایی کرد

لەناو بنەماڵەی ئال سعودا، میر « طلال بن عەبدولعەزیز ئال سعود» بە میرە ئازاد و ریفۆرمخوازەکە ناسراو بوو، ئەو هەمیشە دژی حکومی موطلەق و دیکتاتۆری بوو، دواجار رۆژی یەک شەممە 22.12 کۆچی دوایی کرد، بەبێ ئەوەی بە خەونەکانی خۆی بگات.

میرە ئازادەکە
میر طلال کوڕی هەشتەمی مەلیک «عبد العزيز آل سعود» دامەزرێنەری مەملکەتی سعودیە یە، لە 15 ئابی 1931 لە دایک بووە. لە ژیانی سیاسیدا کۆمەڵێک پۆستی وەرگرتووە لەوانە: وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، جێگری وەزیری دارایی و پاشان وەزیری دارایی، هەروەها باڵیۆزی سعودیە لە فەرەنسا.

رێکخراوی میرە ئازادەکان
لە پاش مردنی مەلیک عەبدولعەزیز، کێشەوگرفتی زۆر لەناو بنەماڵەی ئال سعود پەیدا بوو، میر طلالیش یەکێک بوو لە میرە ناڕەزاییەکانی ناو بنەماڵە، هەرئەمەش وایکرد کە ساڵی 1958 دژی بنەماڵە بوەستێتەوەو رێکخراوی « الأمراء الأحرار،میرە ئازادکان « دروستکرد، کە داوای دانانی دەستوورێکی پەرلەمانی لە وڵات دەکرد، هەروەها جیاکردنەوە‌ی دەسەڵاتی بنەماڵە‌ی ئال سعود لە حکومەت، لە هەمووشی گرنگتر، داوای یەکسانی لەناو ژن و پیاودا دەکرد، کە ئەمەش شتێکی تەواو نوێ بوو،چونکە لەناو مێژووی سعودیەدا، میرێک نەبووە داوای مافی ژنان بکات.

گەڕانەوە بۆ وڵات
پاشئەوەی میر طلال وڵاتی جیهێشت، روویکردە میسر و دواتریش ماوەیەکیش لە لوبنان و بەریتانیا مایەوە. لە ساڵانی شەستەکانی میر طلال لەناو میدیا‌ی عەرەبیدا زۆر باس دەکرا، بەتایبەتی لەو ساڵانەدا جەنگی ساردی نێوان ناسر و مەلیک فەیسەڵ زۆر بەهێزبوو. لەو کاتەدا ناسر پشتگیری سیاسی ودارایی و ئیعلامی زۆری پێشكەش بە میر طلال کرد. بەڵام پاشان لەگەڵ مەلیک فەیسەڵ گەیشتنە رێککەوتن، کە بگەڕێتەوە بۆ وڵات بە مەرجێک تەداخولی سیاسەت و حکوم نەکات، ئەویش بەو مەرجە رازی بوو.

کێشەی شەخسی بووە نەک ئایدۆلۆژی
بەڵام زۆرێک لە مێژوونوسانی سعودیە دەڵێن: هۆکاری جیابوونەوە‌ی میر طلال ئایدۆلۆژیی و سیاسی نەبوو، بگرە کێشەی شەخسی بوو بەتایبەتی لەگەڵ مەلیک فەیسەڵ، کە پاشتر دەبێتە یەکێک لە مەلیکە بەهێزەکانی سعودیە.

میرە ریفۆرمخوازەکە
لە سەرەتای ساڵانی دوو هەزارەوە دووبارە میر طلال دەستیکردووە بە رەخنەگرتن لە حوکمی بنەماڵەی ئال سعود، ساڵی 2007 رەخنەی توندی لە حوکمی بنەماڵەی ئال سعود گرت و تاوانباریکردن بەوەی، کە کۆنترۆڵی ژیانی سیاسی وئابووری وڵاتیان کردووە.
بە دڵنیاییەوە میر طلال بە یەکێک لەسیماکانی حوکمی بنەماڵەی ئال سعود دێتە ژماردن، هەتا لە ژیانیشدا بوو، هەوڵی زۆریدا کە گۆڕانکاری سیاسیی و ئیداریی و کۆمەڵایەتی لەناو سعودیە دا بکات، بەڵام بەداخەوە هەموو هەوڵەکانی سەری نەگرت.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کورد بە گەرمی پێشوازیی لە ئەمریکا کرد و بە ساردیش ماڵئاوایی لێکرد

بریارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا تەواوی جیهانی تووشی سەرسامیکرد و ...