سەرەکی » زانست » شارێكی ئه‌مریكا 65 ڕۆژ تاریك ده‌بێت

شارێكی ئه‌مریكا 65 ڕۆژ تاریك ده‌بێت

شاری ئۆكیجفیكی ئه‌مریكا به‌ درێژایی 65 ڕۆژ ده‌بێته‌ شه‌و و خه‌ڵكه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ ڕاهاتوون
شاری ئۆكیجفیك كه‌ شارێكی دووره‌ ده‌ستی ویلایه‌تی ئه‌لاسكایه‌ له‌ ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 65 ڕۆژ ده‌بێته‌ شه‌و و خۆریان لێ دیار نابێت و دانیشتوانه‌كه‌شی خۆیان بۆ ئه‌و دۆخه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ ئه‌و شاره‌ به‌ هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ جوگرافییه‌كه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ جه‌مسه‌ری باكوره‌وه‌ و ساڵانه‌ و له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانه‌وه‌ تا ناوه‌ڕاستی ئه‌و وه‌زره‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت ، به‌ جۆرێك ماوه‌ی ڕۆژ له‌و شاره‌دا له‌سه‌ره‌تای زستان ته‌نها 64 خوله‌كه‌ و له‌ 23ی كانونی دووه‌مدا جارێكی تر دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ خۆر شاد ده‌بنه‌وه‌.
شیاوی باسه‌ نزیكه‌ی (4) هه‌زار كه‌س له‌ڕووبه‌ری (320) میلی ئه‌و شاره‌دا ده‌ژین و ساڵانه‌ش خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ زۆر سارده‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی ڕۆژه‌ تاریكه‌كانیان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن وه‌ك شێوازێك بۆ ماڵئاوایی دوا ڕۆژی ڕووناكیان و پێشوازیی له‌ڕۆژه‌ تاریكه‌ ئه‌نگوسته‌ چاوه‌كانیان.
هه‌روه‌ها له‌ وه‌رزی پایز و زستاندا پله‌ی گه‌رمیی له‌و شاره‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره‌ش به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی ڕۆژه‌ تاریكه‌كان هه‌موو ڕێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئاسانكاریی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری خه‌ڵك .

سه‌رچاوه‌ : sky news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...