سەرەکی » زانست » هه‌ساره‌یه‌كی بریسكه‌دار له‌ نزیك زه‌وییه‌

هه‌ساره‌یه‌كی بریسكه‌دار له‌ نزیك زه‌وییه‌

پسپۆڕانی گه‌ردونناسیی هه‌ساره‌یه‌كی ده‌گمه‌نی بریسكه‌داریان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ 21 ساڵی تیشكیی له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌ و ده‌كه‌وێته‌ كه‌لووی (Cassiopeia) ، ئه‌مه‌ش وێنایه‌كی نوێ ده‌به‌خشێته‌ هه‌ساره‌ ده‌ره‌كییه‌كانی كه‌ بۆ ژیان گونجاون.
زانایانی گه‌ردوونیی ده‌ڵێن»ئه‌م هه‌ساره‌ دۆزراوه‌یه‌ كه‌ به‌ (HD219134 b)ناسراوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی زه‌وییه‌وه‌ بڕێكی زۆری ئاسنی نییه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم و ئه‌له‌منیۆم، ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌ به‌ردی به‌نرخ.
(كارۆلین درون) ژنه‌ فیزیاناسی گه‌ردونیی له‌ په‌یمانگای زانسته‌ كۆمپیوته‌رییه‌كان له‌ زانكۆی زیوریخ، سه‌رۆكی ئه‌و تیمه‌یه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ن وتی»بۆیه‌ ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ بریسكه‌یه‌كی ڕه‌نگ مه‌یله‌و شینی لێوه‌ ده‌رده‌چێت كه‌ وه‌ك یاقوتی شینه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌رده‌ به‌نرخانه‌ی له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌یه‌تی پێكهاته‌ی ئۆكسیدی ئه‌له‌منیۆمیان تێدایه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ مادده‌یه‌ له‌ هه‌ساره‌ ده‌ره‌كییه‌كاندا زۆره‌».
ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ قه‌باره‌كه‌ی 5 هێنده‌ی زه‌وییه‌ و پێیده‌وترێت زه‌وی زه‌به‌لاح(Super-Earth) یه‌كێكه‌ له‌و سێ هه‌ساره‌یه‌ی كه‌ ده‌كرێت سه‌ر به‌ چینێكی نوێ و سه‌یری هه‌ساره‌ ده‌ره‌كییه‌كان بن.
كاتی پێكهاتنیان، ئه‌ستێره‌ی وه‌ك خۆر به‌گاز‌و گه‌ردوتۆز ده‌وره‌ دراون و هه‌ساره‌كانیان تێدا دروست بووه‌ و هه‌ساره‌ی به‌ردینی وه‌ك زه‌ویش دروست بووه‌ كه‌ له‌ په‌رته‌وازه‌بوونی گازی سه‌ره‌تایی و له‌پاشماوه‌ی ته‌نه‌ ڕه‌قه‌كانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ بوون
كارۆلین درون جارێكی دیكه‌ ده‌ڵێت» هه‌میشه‌ ئه‌و بارستاییانه‌ له‌و ناوچانه‌دا دروست ده‌بێت كه‌ توخمه‌كانی پێكهێنه‌ری به‌رد تێیدا چڕده‌بنه‌وه‌ ، له‌وانه‌ش ئاسن و مه‌گنیسیۆم و سیلیكۆن و ئه‌و هه‌سارانه‌ی دروست ده‌بن كه‌ تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ پێكهاته‌یه‌كی هاوشێوه‌ی زه‌وییان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك توخمی ناوه‌كیی له‌ ئاسن پێكهاتوو».
ئێستا توێژه‌ره‌وه‌كان خه‌ریكی ڕاستكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی پێشووتری (Super-Earth 55)ن كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ تایبه‌ت له‌ ساڵی 2012 دا ببوه‌ هه‌واڵی سه‌ره‌كی سه‌ر ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كان و به‌ ( ئه‌ڵماسی ئاسمان) ناوزه‌د ده‌كرا، هه‌روه‌ها پێشتر زاناكان گریمانه‌یان ده‌كرد كه‌ هه‌ساره‌كه‌ له‌ كاربۆن پێكهاتبێت، به‌ڵام له‌به‌ر ڕۆشنایی زانیارییه‌ نوێیه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌وه‌ ، ئێستا ناچارن ده‌ستبه‌رداری تیۆره‌كه‌ی پێشوویان ببن.

سه‌رچاوه‌ RT

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...