سەرەکی » زانست » توێژینه‌وه‌یه‌ك: زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاخی (بیلۆسینی)

توێژینه‌وه‌یه‌ك: زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاخی (بیلۆسینی)

توێژه‌ره‌وه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌شوهه‌وا له‌ساڵی 2030دا وه‌ك كه‌شوهه‌وای سێ ملیۆن ساڵی ڕابردووی لێبێته‌وه‌.
توێژه‌ره‌وه‌كانی زانستی زه‌مینناسی له‌زانكۆی (ویسكۆنسن)ی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ژینگه‌ییه‌ی ڕوویداوه‌ و به‌رده‌وامه‌ وا ده‌كات ئاووهه‌وای زه‌وی به‌ره‌و وشكساڵیی بڕوات و تا ساڵی 2030 پله‌ی گه‌رما (1.8) تا (3.6) پله‌ی دیكه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاووهه‌وا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 3 ملیۆن ساڵ به‌ر له‌ ئێستا.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا زاناكان پێشبینی ده‌كه‌ن زه‌وی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕاستی چاخی بیلۆسینی، له‌و كاته‌شدا ئاستی ئاوی ده‌ریاكان به‌ نزیكه‌ی 18 مه‌تر له‌ ئێستا به‌رزتر بووه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی 2030 دا ئاوی ده‌ریاكان هێنده‌ زیاد نابن، چونكه‌ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كانی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری زه‌وی پێویستی به‌ كاتی زیاتره‌.
به‌ پێی پێشبینی زاناكان ئاووهه‌وا وشك ده‌بێت و وه‌ك ناوه‌راستی چاخی بیلۆسینی لێدێت ، ئه‌و كاته‌ی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشور نه‌نوسابوو به‌ كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشووره‌وه‌ و گرینلاندیش به‌فر داینه‌پۆشیبوو و پله‌كانی گه‌رماش له‌ نێوان (1.8) بۆ (3.6) بوو.
له‌مباره‌یه‌وه‌ (جاك ولیامز) مامۆستای زه‌مینناسی له‌ زانكۆی (ویسكۆنسن)ی ئه‌مریكا وتی» به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه‌شوهه‌وا ده‌بینین «
ئه‌و وتیشی» ئه‌گه‌ر ده‌ردانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن وه‌ك ئێستا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ورده‌ ورده‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ چاخه‌كانی پێش مێژوو واته‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌ شیرده‌ره‌كان له‌ دوای قڕتێكه‌ونی دایناسۆره‌كان گه‌شه‌یان كرد».
یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ به‌شداربوانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ وتی» ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوونی چه‌ندین جۆری زینده‌وه‌ر، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌و شێوازه‌ی ده‌توانین تێیدا له‌ مێژووی خۆمان و زه‌وی بكۆڵینه‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ئێستا تێبگه‌ین و شێوازێك بدۆزینه‌وه‌ بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیدا.

سه‌رچاوه‌: ڕویته‌رز

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ

جه‌مسه‌ری باكوور بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ زاناكان خۆیان ده‌كه‌نه‌ سه‌هۆڵ ...