سەرەکی » زانست » ده‌رمانێك كۆتایی به‌ نه‌خۆشیی شه‌كره‌ دێنێت

ده‌رمانێك كۆتایی به‌ نه‌خۆشیی شه‌كره‌ دێنێت

تیمێكی توێژه‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایی ده‌رمانێكی نوێیان داهێناوه‌ كه‌ ده‌بێته‌ چاره‌سه‌رێكی باش بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره‌.
تێمێكی توێژه‌ره‌وه‌ی زانكۆی (ئیكان)ی سه‌ربه‌ نه‌خۆشخانه‌ی (ماونت سینای) له‌ نیویۆرك جۆره‌ ده‌رمانێكیان داهێناوه‌ كه‌ به‌ ( هارمین) ناساندوویانه‌ و پێیان وایه‌ كۆتایی به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ دێنێت.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و تیمه‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ جۆرێك دروستكراوه‌ كه‌ ئه‌و خانانه‌ زیاد ده‌كات كه‌ ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م دێنێت و ئه‌مه‌ش له‌دواجاردا ده‌بێته‌ چاره‌سه‌ری گونجاو و بنه‌بڕكه‌ری نه‌خۆشیی شه‌كره‌.
ئه‌وه‌ی زانراویشه‌، تووشبوانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ هه‌میشه‌ كه‌میی خانه‌ی (بیتا) یان هه‌یه‌ له‌ په‌نكریاسیاندا كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ردانی ئه‌نسۆلین، به‌بێ ئه‌نسۆلینیش ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ناتوانن چاره‌سه‌ری گلۆكۆز بكه‌ن.
هه‌ربۆیه‌ ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ( هارمین) ده‌توانێت كاربكاته‌ سه‌ر خانه‌كانی په‌نكریاس و یارمه‌تیان بدات بۆ دروستكردنی(10) هێنده‌ی ئه‌نسۆلین كه‌ خانه‌كانی بیتا ڕۆژانه‌ ده‌ریده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ ده‌شڵێن» كاتێك هارمین له‌گه‌ڵ ده‌رمانێكی دیكه‌ بخورێت، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بۆ زیادكردنی گه‌شه‌ی ئێسك به‌كاردێن، ئه‌وا بڕی ئه‌نسۆلینی ده‌ردراو ده‌بێته‌ (40) هێنده‌».
له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ هێشتا له‌قۆناغه‌كانی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌دایه‌ ، به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان له‌و بڕوایه‌دان ده‌رمانی هارمین كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ردانی ئه‌نسۆلین و ڕه‌نگه‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ده‌رمانه‌ ببێته‌ شۆڕشێك له‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌.
هاوكات توێژه‌ره‌وه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن و به‌ لایانه‌وه‌ جێگه‌ی مه‌ترسییه‌ كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ پشتگوێبخرێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ پاشهاتی ته‌ندروستی دیكه‌ی به‌ دوادا دێت، له‌وانه‌ش ڕه‌نگه‌ گورچیله‌كان سست ببن یان چاو كوێر ببێت یان كه‌سی نه‌خۆش توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك ببێت.

سه‌رچاوه‌ : Elaph

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مانوكا هه‌نگوینێكی گران و..

مانوكا هه‌نگوینێكی گران و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌ هه‌نگوینی مانوكای نیوزله‌ندیی ...