سەرەکی » هەمەڕەنگ » فێستیڤاڵی نیشتمانی كورتە فیلم بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی نیشتمانی كورتە فیلم بەڕێوەدەچێت

وەك بەشێك لە فێستیڤاڵی ساڵانەی 3X3ی كورتەفیلم بە پاڵپشتی نوێنەرانی فیلم و شانۆ لە موسڵ، هەولێر، بەغدا و بەسرە، ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤی یونامی و هاوبەشەكانیان و شاری هونەری فیلم و بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی نیشتمانی كورتە فیلم و كێبڕكێ دەربارەی مافەكانی مرۆڤ و كەمینەكان لە عیراق.
سەرجەم ئەو كورتە فیلمانەشی لە فێستیڤاڵەكەدا نمایشدەكرێن لە مانگی ئازاری ساڵی 2019 دەبێت لە بەغدا، هەروەها سێیەمین كورتەفیلم دیاری ماددیان پێشكەش دەكرێت، دواتریش نیشاندانی هەرێمی ئەنجام دەدرێت لە پارێزگاكان، بە موسل و هەولێر و بەسرەشەوە.
– دواكات بۆ پێشكەشكردنی بیرۆكە و تێكستەكان 17 كانوونی دووەمی 2019 دەبێت .
-دواكات بۆ پێشكەشكردنی فیلمە تەواوكراوەكان 1ی شوباتی 2019 دەبێت.
هەروەها تێكستی سێ فیلم هەڵدەبژێرێن بۆ بەرهەمهێنان وەك كورتە فیلم و پێویستە ماوەی فیلمەكەش لە سێ خولەك زیاتر نەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چوار ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی..

چوار ھونەرمەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی سازدەکەن رێکخراوی ھایما کۆنسێرتێک بۆ چەند ...