سەرەکی » زانست » سوودی‌ تێكه‌ڵه‌ی خوێ‌و هه‌نگوین

سوودی‌ تێكه‌ڵه‌ی خوێ‌و هه‌نگوین

هه‌بوونی كێشه‌ی گرانی خه‌وتن و خه‌به‌ربوونه‌وه‌ له‌كاتی خه‌ودا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌ و مێشك و واده‌كات كه‌سه‌كه‌ ڕۆژی دواتر هه‌ست به‌ ماندووییه‌كی زۆر بكات، له‌م دۆخانه‌دا كه‌سانێكی زۆر هه‌ن په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر به‌كارهێنانی حه‌ب و ده‌رمانه‌كانی خه‌وتن، به‌ڵام دووباره‌ ئه‌مه‌ش زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
باشترین ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وێكی باش بنوویت و ڕۆژی دواتر هه‌ست به‌ ماندوویی نه‌كه‌یت خواردنی كه‌وچێك گیراوه‌ی هه‌نگوین و خوێی هیمالایه‌یه‌ پێش خه‌وتن كه‌ كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی كه‌سه‌كه‌ و یارمه‌تی ده‌دات باشتر بخه‌وێت و ڕۆژی دواتر هه‌ست به‌ ماندوویی نه‌كات.
كه‌ره‌سته‌ و شێوازی ئاماده‌كردنی گیراوه‌كه‌:
• پێنج كه‌وچك هه‌نگوینی خۆماڵی
• یه‌ك كه‌وچكی بچووك خوێی په‌مه‌یی هیمالایه‌
كه‌ره‌سته‌كان له‌ قوتوویه‌كی شوشه‌دا به‌ باشی تێكه‌ڵ بكه‌ و شه‌وان پێش نووستن نیو كه‌وچك بخۆ، باشتر وایه‌ كه‌مێك له‌ژێر زماندا بیهێڵیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر هه‌ڵبمژرێت، یاخود له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاوی گه‌رمدا تێكه‌ڵی بكه‌ و وه‌ك چایه‌ك بیخۆره‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دارستانه‌كان گرنگن بۆ راگرتنی‌ هاوسه‌نگی‌ ژینگه‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌

نموونه‌ش دارستانه‌كانی‌ ئەمازۆن نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس* به‌شی‌ دووەم •مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌ر ئه‌م ...