سەرەکی » ئابووری » پرسی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە

پرسی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە

هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩دا دەتوانێت بەو بڕەی لە بودجەی گشتی عیراق بۆی دیاریکراوە، سیستمی پاشەکەوت ھەڵبوەشێنێتەوەو مووچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت دابەش بکات.
ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کەناڵی کوردسات نیوزی راگەیاندوە، چەند سیناریۆیەک ھەیە، یەکێک لەوانە بریتییە لەوەی ئەگەر ھەرێم نەوت بۆ خۆی بفرۆشێت، عیراقیش ئەو بڕەی تەرخان کراوە بۆ مووچەو لەگەڵ ئەوەی بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی تەرخانکراوە، رەوانەی ھەرێم بکرێت، دەتوانرێت بەبێ پاشەکەوت مووچە لە ھەرێم دابەش بکرێت.
وتیشی:»پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی ٢٠١٩ی عیراق بە ١٢.٦٧% کە بڕی ٩ تریلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینارە، بەبێ پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتکردن بەشی مووچەی فەرمانبەران دەکات».
ھاوکات، شیروان میرزا ئەندامی هەمان لیژنە رایگەیاندوە، بەپێی لێدوانێکی وەزیری دارایی ھەرێم زیاتر لە ٨٠٠ ملیار دینارییان پێویستە بۆ ئەوەی مووچە بەبێ پاشەکەوت دابەش بکەن، کەواتە ئەو بڕە پارەیەی عیراق دیاریکردوە، بەبێ پاشەکەوت بەشی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکات، بەڵام حکومەتی ھەرێم پێویستی بە بودجەیەکی تر ھەیە بۆ بەکاربردن و کاروباری رۆژانەو بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ھەرێم رێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا ئیمزا بکات و داھاتی ئەو نەوتەی دەیفرۆشێت بۆ ھەرێم بەکار بهێنرێتەوە، یاخود داھاتی ناوخۆ کە بە پێی لێدوانەکانی وەزارەتی دارایی ھەرێم مانگانە زیاتر لە ١٣٠ ملیار داھاتی ناوخۆ ھەیە، ئەگەر ئەو رێککەوتنە بکرێت دەتوانرێت بودجەکەی عیراق بە تەنها بەبێ پاشەکەوت بۆ مووچە بەکار بهێنرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بەرهەمی كشتوكاڵ و ئاژەڵداریی لە كوردستان زیادی کردووە

یەکەی ئابووری كەرتی كشتوكاڵی هەرێم لەماوەی ئەمساڵدا بەهۆی بارانێكی زۆر ...