سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » ئەمریکا: بەشێکی دەزگا حکومییەکان داخراون

ئەمریکا: بەشێکی دەزگا حکومییەکان داخراون

ترەمپیش دەڵێت ساڵێک دەخایەنێت

ماوەی دوو هەفتە دەبێت بەشێکی دەزگا حکومییەکانی ئەمریکا داخراون، هەتاوەکو ئێستاش هیچ ئاسۆیەکی روون دیار نییە کە وا بەمزوانە ئەم کێشەیە چارەسەر بێت، چونکە هەردوولای کێشەکە کە بریتن لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و کۆنگرێس، لەسەر بۆچوونی خۆیان سوورن. لە دوایین لێدوانیشدا دۆناڵد ترەمپ بە میدیاکانی راگەیاند: بەلای منەوە کێشە نییە گەر بۆ ماوەیەکی درێژتر تەنانەت ساڵێکیش، دەزگا حکومییەکان دابخرێت. هەردوولاش یەکتری بە رێگری لە دۆزینەوەی رێگا چارە بۆ کێشەکە، یەکتری تۆمەتبار دەکەن.

کێشە نییە با ساڵێکیش بخایەنێت
پێشتر میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە ترەمپ وتویەتی : کێشە نییە باساڵێکیش دەزگا حکومییەکان دابخرێن. لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەپ سەرۆکی ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاند: بەڵێ من وتومە کێشە نییە با دەزگا حکومییەکان بۆ ماوەیەکی درێژتریش دابخرێن ، گەر بگاتە سالێکیش کێشە نییە.

کۆبونەوەیەکی خراپ بوو
لە پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆشكی سپی، نانسی بیلوسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا کە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتە، بە میدیاکانی راگەیاند» دەتوانم دیدارەکەمان ، بە کۆبوونەوەی جیاوازی بۆچوون وەسف بکەم. هەروەها جاک شومەر سەرۆکی لیستی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاند: ئێمە دەمانەوێت دەزگا حکومییەکان بکەینەو، بەڵام سەرۆک رازی نابێت و لەسەر بۆچونی خۆی سورە.

هۆکاری کێشەکە
هۆکاری ئەم کێشەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت لە بودجەی ساڵی نوێدا، ئەو بڕە پارەیە تەرخان بکرێت بۆ دروستکردنی دیوار لە نێوان ئەمریکا و مەکسیک، کە بڕی 5 ملیارد دۆلاری تێدەچێت. هەروەها هەڵوەشانەوەی پرۆژە یاسای « منداڵانی کۆچەران» کە لە مانگی سێپتەمبەردا دۆناڵد ترەمپ هەڵیوەشاندەوە، ئەو پرۆژە یاسایەش لە کاتی سەرۆک باراک ئۆبامادا دانراوە.

داخستنی دەزگا حکومییەکان چی دەگەینێت؟
داخستنی دەزگا حکومییەکان ، بەمێشوەیەی خوارەوە دەبێت:
/ لە 25 % تەواوی دەزگا حکومییەکان دەگرێتەوە، کە لە ئێستادا هیچ پشتگیرییەکی داراییان نییە.
/ خەڵکە رەسەنەکەی ئەمریکا، بەشێکی زۆریان هاوکاری دارایی لە حکومەتی فیدراڵی وەردەگرن، ئەوانیش لەم ماوەیەدا ئەو بڕە پارەیە وەرناگرن.
/ مۆزەخانە و پارکە گشتییەکان کێشەی زیاتریان دەبێت لە خەرجییەکان و مووچەی کارمەندەکانیان.

800 هەزار کارمەندی حکومی مووچەیان وەرنەگرتووە
جێگەی ئاماژەیە بەشێکی زۆری دەزگا حکومییەکان کە دەگاتە 25% ی دەزگاکانی دەوڵەت، لە کارخراون. کۆی گشتی کارمەندانی ئەم دەزگایانەش دەگاتە 800 هەزار کەس، کە لە 22 مانگی پێشووەوە، مووچەی مانگانەیان وەرنەگرتووە.

ترەمپ هانا بۆ باری نا ئاسایی دەبات
گەرچی دۆناڵد ترەمپ سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە و بە میدیاکانیشی راگەیاند: من سوورم لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە. وتیشی: بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە ناچارم هانا بۆ باری نائاسایی نیتشمانی بەرم، چونکە ئەم پڕۆژەیە خزمەتی ئەمریکا دەکات و ئەمنییەتی دەپارێزێت.
جێگەی ئاماژەیە یەکێک لە دروشمەکانی ترەمپ لە کاتی هەڵمەتی هەلبژاردندا، دروستکردنی دیواری نێوان مەکسیک و ئەمریکا بوو، ئەمەش بۆئەوەی رێژەی کۆچەران بۆ ئەمریکا کەمبکاتەوە.

سەرچاوە: -کەناڵی بی بی سی . کەناڵی س ئێن ئێن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەڵمانیا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وڵاتەکە بڕیاریدراوە بە قەدەغەکردنی ...