سەرەکی » ئابووری » وەزارەتی پلاندانانی عیراق: لە مەودوا كار بە سیستەمی ISO دەكرێت

وەزارەتی پلاندانانی عیراق: لە مەودوا كار بە سیستەمی ISO دەكرێت

یەکەی ئابووری

وەزارەتی پلاندانانی عیراقی رایدەگەیەنێت، لەمەودوا كار بە سیستەمی تایبەتمەندی پێوانەیی نێودەوڵەتی لە خاڵە گومرگییەكان دەكرێت، بۆ ئەمەش خولێكی راهێنان بۆ فەرمانبەران دەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم حەوتی كانوونی دووەم/ یەنایەر، فەرمانگەی كوالێتی و پێشخستنی دامەزراوەیی لە وەزارەتی پلاندانان، یەكەمین خولی راهێنانی بۆ فەرمانگەی باڵای گرێبەستە حكوومییەكان كردەوە بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی تایبەتمەندی پێوانەیی نێودەوڵەتی «ISO 9001:2015«.
فەزیڵە مەجید یاسین بەڕێوەبەری بەشی كوالێتی و پێشخستنی دامەزراوەكان دەڵێ: »خولەكە لەسەر داوای فەرمانگەی باڵا بوو لە فەرمانگەی گرێبەستە حكوومییەكان لە پێناو جێبەجێكردنی « ISO»ی تایبەت بە عیراق و وەرگرتنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی، ئەمەش بەشێكە لە پلانی وەزارەت بۆ پێشخستنی توانای فەرمانگەی گرێبەستە حكومییەكان كە لە مانگی رابردووەوە دەستی پێكردووە.
فەزیڵە روونی كردەوە، لە خولەكەدا پێویستییەكانی تایبەتمەندی پێوانەیی نێودەوڵەتی فێری فەرمانبەرانی خاڵە سنوورییەكان دەكرێت كە چۆن لە خاڵە سنوورییەكان جێبەجێی دەكەن، هاوكات باس لە مەترسییەكانی پشتگوێخستنی جێبەجێكردنی ئەو سیستەمە نێودەوڵەتییەش دەكرێت.
بەڕێوەبەری بەشی كوالێتی و پێشخستنی دامەزراوەكان وتی:«پێویستە گرنگی زۆر بەو سیستەمە بدرێت لە خاڵە گومرگییەكان بۆ پێواندنی تایبەتمەندی و كوالێتی ئەو بەرهەم و خزمەتگوزارییانەی رەوانەی عیراق دەكرێن، ئەمەش هەم بۆ سەلامەتی هاووڵاتییانی عیراقی و هەم بۆ دڵنیایی هاونیشتمانیان لە كڕینی كەلوپەلەكان و مامەڵەكردن لەگەڵیدا».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق بڕیارێك له‌ باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جووتیارانه‌وه‌ ده‌دات

حكومه‌تی عیراق بڕیارێك له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جووتیارانه‌وه‌ ده‌دات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ...