سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » كۆمەڵە وشە لە ئایەتە پەندە قورئانییەكاندا

كۆمەڵە وشە لە ئایەتە پەندە قورئانییەكاندا

ژینۆ عه‌بدوڵڵا

لە چوارچێوەی ئەو كارە زانستییانەی لە بوارو مەودای زمان‌و بەدیاریكراویش لە زمانی عەرەبیدا ئەنجامدراون، لەم ساڵانەی ڕابردوودا گەلێك كاری زانستیی ئاست بەرز لەلایەن خوێندكارانی خوێندنی باڵاوە بە میتۆدی زانستیی پێشكەشكراون، بەوەش ڕەوتی زمانەوانی لەسەر ئاستی زانكۆكان بەگشتی‌و زانكۆكانی هەرێم بەتایبەتی، گەشەكردنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
لەم ڕوانگەیەوە، لێكۆڵینەوەیەكی زانستیی_ئەكادیمیی لە دووتوێی نامەیەكی ماستەردا لەلایەن لێكۆڵەر (نیان عوسمان شەریف)ەوە بە ناونیشانی (كۆمەڵە وشە لە ئایەتە پەندە قورئانییەكاندا)، لە بەشی عەرەبیی كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدراوە. لێكۆڵنەوەكە دەربارەی كۆمەڵە وشەیە لە ئایەتەكانی پەند لە قورئانی پیرۆزدا، هەربۆیە نموونەو بەڵگەی ئایەتەكانی پەند وەرگیراون‌و پەیوەست بە بابەتی لێكۆڵینەوەكەوە شیكراونەتەوە. شایانی ئاماژە بۆ كردنە، كارەكە بەپێی ڕێبازی وەسفیی شیكاریی ئەنجامدراوەو پێشەكی‌و دەروازەو دوو بەش لەخۆدەگرێت.
لێكۆڵەر بەشی یەكەمی نامەكەی (كۆمەڵە وشە لە زمانی عەرەبیدا)، بۆ لایەنی تیۆریی كارەكە تەرخانكردووە، كە لە سنوری سێ پاردا كاری تێدا كردووە:
لە پاری یەكەمدا، ناوبراو ئاماژەی بە پێشینەی مێژوویی كۆمەڵە وشە كردووە لای زانایانی عەرەب. دواتر پاری دووەمی لێكۆڵینەوەكەی، بۆ باسكردن لە چەمكی كۆمەڵە وشەو بنەڕەت‌و سەرچاوەكانی لەزماندا تەرخانكردووە، وێڕای ئەوەی، پلەو ڕێگرییەكانی كۆمەڵە وشەو پەیوەندیی لەگەڵ واتاو دەوروبەرو پراگماتیكدا، بەهەند وەرگرتووەو ڕاڤەیكردوون.
لە پاری سێیەمیشدا، لێكۆڵەر جۆرەكانی كۆمەڵە وشەی لە چوارچێوەی فەرهەنگ‌و مۆرفۆلۆژی‌و فرێزو ئیدیەم‌و سینتاكسدا، خستووەتەڕوو و تێیدا بە تێروتەسەلی‌و بەشێوەیەكی زانستییانە، پۆلێنكاریی بۆ جۆرەكان كردووەو بەپێی پێویست لێیاندواوە.
بەشی دووەمی لێكۆڵینەوەكە، بە ناونیشانی (جۆرەكانی كۆمەڵە وشە لە ئایەتی پەنددا)، تایبەتە بە لایەنی پراكتیكیی‌و لە سنوری سێ پاردا كاری تێدا كراوە:
لە پاری یەكەمدا، جەختكراوەتە سەر شیكردنەوەی كۆمەڵە وشەی كراوە لە ئایەتەكانی پەنددا. لە پاری دووەمیشدا، ناوبراو هەوڵی شیكردنەوەو لێكدانەوەی كۆمەڵە وشەی پەیوەستی داوە لەئایەتەكانی پەنددا، بۆیە هەر لەخودی ئایەتەكانەوە پەیوەست بەم بابەتەوە، نموونەی پێویستی وەك بەڵگە هێناوەتەوە. لە پاری سێیەمیشدا، دیاردەی لادان لە كۆمەڵە وشە لە ئایەتەكانی پەنددا، شیكراوەتەوەو ڕاڤەكراوە.پاشان لە كۆتایی بەشی دووەمدا، لێكۆڵەر بە هێڵكارییەك ئایەتە شیكراوەكانی ئەم سێ پارەی پەیوەست بە كۆمەڵە وشەوە نیشانداوە. سەرباری ئەوەی، لە كۆتایی لێكۆڵینەوەكەدا ئەو ئەنجامانەی پێیانگەیشتووە، پێشكەشیكردوون‌ و خستوونیەتەڕوو.
شایەنی ئاماژە پێكردنە ئەم نامەی ماستەرە بە سەرپەرشتی پ.د.دلسۆز بەرزنجی و ئەندامیەتی هەریەكە لە پ.ی. بیستون عەلی كەریم و پ. د. نزار خورشید مامە و پ.د. جومعە ئەلبەیاتی سەرۆكی لیژنە…

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەزانی چۆن حەزدەکەم هەڵوەرێم؟

‎ئاوات حەسەن ئەمین ‎حەز دەکەم .. کاتێ ‎وەختی ماڵئاواییم دێت ...