سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، عومه‌ر غه‌ریب‌ » لە بەغدا كێشەی موڵكداریی كەركوك تاوتوێ دەكرێ

كۆبوونەوەی (نوێنەران) دواخرا بۆ پێنجشەممە

لە بەغدا كێشەی موڵكداریی كەركوك تاوتوێ دەكرێ

كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەهۆی تەواونەبوونی رێژی یاساییەوە دواخرا بۆ سبەینێ پێنجشەممە، بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی باڵا لەبارەی كێشەی موڵكداریی لە كەركوك، بەڕێوەبچێت.
لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز رایگەیاند: بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی و بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەكەی دوێنێ دواخرا بۆ رۆژی پێنجشەممە. «كارنامەی كۆبوونەوەكەی پێنجشەممەش، هەمان كارنامەی كۆبوونەوەكەی دوێنێ دەبێت».

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بەغدا
لەلایەكی دیكەوە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی باڵا لەبارەی كێشەی موڵكداریی لە كەركوك، بەڕێوەبچێت.
لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، جەمال شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: كۆبوونەوەكە لە دیوانی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەڕێوەدەچێت. «لە كۆبوونەوەكەدا كە نوێنەرانی سەرۆكایەتییەكانی عیراق و نوێنەری پەرلەمانتارانی پارێزگای كەركوك و لیژنەی مادەی140، ئامادە دەبن، كێشە كشتوكاڵییەكانی سنووری پارێزگای كەركوك تاوتوێ دەكرێت». راشیگەیاند: وەك نوێنەرانی كەركوك جەخت لەسەر چارەسەری كێشەكانی موڵكدارێتی لە كەركوك دەكەینەوە.

ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك
پەیوەست بە دۆخی كەركوك، ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بڕیاربوو دوێنێ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببێتەوە، بەڵام بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە پێویستبوو 21 ئەندام ئامادەبن، بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەو رێژەیە لە ئەندامان، كۆبوونەوەكە نەكرا. وتیشی: بەهۆی بوونی ئەجێندای سیاسییەوە رێژەی بەشداربوون تەواونەكرا و ئەمەش وایكرد جارێكی دیكە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆنەبێتەوە.
״كۆبوونەوەی ئەنجومەنی

پارێزگای كەركوك پێویستە״
جەمال مەولود ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش پێیڕاگەیاندین: كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەم كاتەدا پێویست و گرنگە، چونكە كاری ئەنجومەنی پارێزگا دانانی پلانە بۆ پڕۆژەكان و چاودێریكردنی كارەكانی ئیدارەشە كە بە شێوەیەكی ناشەفافانە بەڕێوەدەچێت.

״چارەسەركردنی  كێشەكانی كەركوك״
هەروەها غازی كەركوكی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ململانێ سیاسییەكان وایكردووە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نەتوانێت كۆببێتەوە، «كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا پێویستە بۆ ئەوەی ئەنجومەنەكە بخرێتەوە سەر هێڵی كاركردنی خۆی و خزمەت بە چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك بكات».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بەردەوامن

ئاسۆ مامەند: هەوڵەكان بەردەوامن بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی پارێزگاری كەركوك و ...