لۆجیك فشەیە

× ئەگەر ژیان جەنگ بێت، من شەڕەكەی ئەوەڵجاری شەنگالم.
× زۆر زۆر داوای لێبووردن ئەكەم لەو كەسانەی كە پێم وتن سبەینێ‌ باشترە لە ئەمڕۆ.
× موستەحیل یەعنی هەوڵ بدەیت قەناعەت بە بێ‌ شعورێ‌ بكەی كە بێ‌ شعورە.
× ئەڵێن عەشیرەتگەری خراپە.. وانییە لە خۆتانەوە.. ئێوە لە عانی تەوزیعی پۆستەكاندا بیبینن.
× گەندەڵی لەناوناچێ‌… لە مەسئولێكەوە ئەگوازرێتەوە بۆ مەسئولێكی تر.
× دیلان ئەوەندە هونەرمەند بوو هەلووربلووریشی بگوتایە ئەیكرد بە شاكارێكی هونەری.
× ئەگەر لە بێداریشدا خەوی ناخۆشت بینی، مژدەت لێ‌ بێ‌ تۆ كوردێكی ئەسڵزادەی.
× زۆر ناخۆشە باسی رۆمانسییەتی شۆڕش بكەی بۆ كەسێك كە خۆی لیجنەی ئیغتیالات بووبێ‌.
× ژیان لە ئاودەست و زێرابدا ئاساییە، بەشەرتێ‌ سیسرك بیت.
× حیزبەكان ئیسپاتیان كرد لۆجیك فشەیە.
× من جگەرە بە جگەرە دائەگیرسێنم حكومەتیش موشكیلە بە موشكیلە.
× من ئەگەر ناوم زەكەریا بوایە، كوڕەكەم ناو ئەنا شوقەكانی.
× هەرگیز لەبەردەم كرێكاردا مەڵێ‌ دەستی ماندوو لەسەر سكی تێرە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كێ‌ ئیشی چییە؟

دکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا گۆشتی برژاو: بچێتە بەینی ددانتەوە. تاسەی شارەوانی: ...