سەرەکی » هەمەڕەنگ » خەڵاتی فۆتۆی گەشتیاری ساڵ دابەشكرا

خەڵاتی فۆتۆی گەشتیاری ساڵ دابەشكرا

رۆژی 8/1/2019 لە هوتێل دیڤان لەهەولێر، لەمەراسیمێکدا ژمارەیەك لە خاوەن هۆتێل و فۆتۆگرافەران خەڵاتكرا.
لەمەراسیمەکەدا هەریەك لە وەزیرو سەرۆكی دەستەی گەشتو گوزار وتەی خۆیان پێشكەشكردو تێیدا باسی گرنگی بوارەكانی گەشتوگوزار لەڕووی ئابوری و هەلی كارو پەیوندی نێوان هەرێم و دەرەوە کرا.
لەمبارەیەوە شێرزاد رەسوڵ و سەرۆكی كوردستان فۆتۆ، وتی: خەڵاتی فۆتۆی گەشتیاری ساڵ بەبەشداریی رێكخراوی كوردستان فۆتۆو بەسەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزاری كوردستان، پێشتر لەلایەن رێكخراوەكەمانەوە بەبەشداریی 22 فۆتۆگرافەر لەهەرێمی كوردستان تایبەت بە گەشتوگوزار بەشداربوون، لەئەنجامدا، سێ‌ فۆتۆ خەڵاتی یەكەم و دووم و سێیەمیان بەدەستهێنا، ئەوانیش فۆتۆگرافەران (بزاڤ چۆمانی، ئەركان وەڵات ژیری، ستار عارف) بوون. وتیشی: گرنگی فۆتۆی گەشتوگوزار بۆهاوڵاتیانی بیانی زۆر گرنگە بۆ سەرنجڕاكێشانیان بۆ سەردانی شوێنە گەشتیارەكانی كوردستان.
سەباح شوكر

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

2050 مرۆڤایه‌تی‌ هه‌ره‌س دێنێت

راپۆرتێكی‌ هه‌ڵهێنجراو له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌ی‌ سه‌ر گۆی‌ ...