سەرەکی » هەواڵ » حكومەتی سوریا گفتوگۆ لەگەڵ هێزە كوردییەكان دەكات

حكومەتی سوریا گفتوگۆ لەگەڵ هێزە كوردییەكان دەكات

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا بڵاویكردۆتەوە كە حكومەتی سوریا گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە كوردییەكانی سوریادا كردووە سەبارەت بەدەستتێوەردانەكانی توركیا.
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ئەوەشی روونكردۆتەوە كە لەپێشووتردا گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنە كوردییەكاندا كردووە، بەڵام ئەو گفتوگۆیانە هاندەر نەبوون. وتیشی: ئێستا دۆخەكە لە كۆتایی نزیكبۆتەوەو هیواشی خواست لایەنە كوردییەكان لەگفتوگۆكانیاندا لەگەڵ حكومەت بگەنە ئەنجام.
ئاماژەی بەوەشكردووە: رۆژێك دێت هەموو هێزە بیانییەكان خاكی سوریا جێدەهێڵن‌و دەكشێنەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: باری ناسەقامگیری كەركوك ‌و ناوچە جێناكۆكەكان، ئاڵۆزیی زیاتری لێدەكەوێتەوە

شوان كەریم دوێنێ لەمەكتەبی سیاسی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی ...