سەرەکی » وتار » ته‌ها سلێمان‌ » گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

له‌ نێوان ئێره‌ و ئه‌وێ دا

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

69
ئه‌ها له‌زۆر شوێن و جێگای تر باسی ئه‌وه‌م كرد ئه‌موت ئێواران كه‌سه‌یاره‌كانی جه‌باری حه‌مید شویشه‌ یان ڕه‌شیدی عه‌لی جه‌وهه‌ر یاخود میره‌ ئه‌حمه‌دو حوسێن عه‌لی كوێخاو فایقی حمه‌میرزا كه‌له‌شار ئه‌هاتنۆ، مناڵی ئاوایی له‌ده‌وری خڕ ئه‌ویمانۆ. ئیتر خۆمناڵیش نه‌وسنه‌و دویای له‌م ئاواییه‌ ڕه‌ق و ته‌قه‌دا، مناڵی قوڕ وه‌سه‌ر چی بكات، وه‌ختێ له‌چاوه‌ڕوانی سه‌یاره‌یه‌كدایه‌ له‌شاربێتۆ، سه‌یاره‌كه‌ش بۆنی شارو پرتقاڵ و ترێ و چكلێت و لوقم و جابری و نوقڵ و ئه‌و چشتانه‌ی لێ بێ، ته‌ماحی تێئه‌كاو حه‌ز ئه‌كا تامی بكا. ده‌ی خۆ نایشكرێ ئه‌وانه‌ی وا له‌ناو سه‌یاره‌كه‌ن و له‌شارهاتنته‌تۆ عه‌لاگه‌و كیسه‌و جاخه‌كانیان هه‌ڵڕشێنن و بیده‌نه‌ مناڵی ئاواییه‌كانی سه‌ر ڕێیان. ئه‌گه‌ر وابكه‌ن ئه‌وێ له‌جاده‌ی قیر لایان داۆ له‌ئاوایی سه‌ی جه‌ژنی، فه‌تاح ئۆمه‌ر، تویكن، عه‌زیز قادر، تا ئه‌گه‌نه‌ پیره‌مۆنی و قه‌واڵی، هیچیان پێنه‌مێنێ و وه‌ده‌س به‌تاڵ بڕۆنۆ بۆماڵ خۆیان. به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌ بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌و مناڵه‌كانی ئه‌وسا كورده‌واری وته‌نی قه‌زوان ته‌قاندنه‌، چوینكه‌ مناڵه‌و هی وامان بوی وه‌ مانگ و دوومانگ تامی شرینی چكلێتێك یان پرتقاڵێك یاخود ده‌نكێ ترێ یان نوقڵێك یان لوقم و جابرییه‌ك نه‌ئه‌كه‌فته‌ بیخ دگانمان، ئیتر چۆن ته‌ماح ناكه‌ینه‌ كیسه‌ی ده‌ستی ئه‌وانه‌ی وا له‌شار ئه‌گه‌ڕیانۆ؟ ده‌ی ساوه‌ڵا جاری وا بویه‌ حه‌زم كردوه‌ ئه‌و ماڵه‌ی كه‌سێكیان له‌شار هاتوه‌تۆ بچم له‌قاپی ماڵیان دایكوتم و شه‌ویش نه‌گه‌ڕێمۆ، به‌شكو ئه‌یه‌ خوایه‌ چكلێتێك كوره‌ دوو ده‌نك ترێ یان ماكێ پرتقاڵم پێ بده‌ن!
ئێواره‌یه‌كیان سه‌یاره‌كه‌ی ره‌شید عه‌لی جه‌وهه‌ر له‌كفری هاتۆ، چویه‌ به‌رده‌م ماڵ حه‌مه‌ی ره‌شید خه‌لیفه‌ وێسیا، وابزانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕۆییه‌ ئه‌وره‌ غه‌زێم فه‌تاح له‌شار هاتویۆ. ئه‌و داوه‌زی و نه‌فه‌ره‌كانی تر كه‌خه‌ڵكی قه‌واڵی و پیره‌مه‌وه‌نی بوین تیای مانۆ. مناڵێك دویای زانیم چالاكی فرودی كوێخا برایمه‌ له‌ناو ڕاستی سه‌یاره‌كه‌ قوینی داویه‌ بان فه‌رده‌یه‌كاو خه‌ریكی ترێ خواردن بوی، منیش لێل ئه‌حمه‌د ئای ئای و بله‌ی ئه‌حه‌مامه‌لی زۆر حه‌زمان له‌ترێكه‌ كرد، نه‌مانزانی چوێن چوێنی ئه‌و حه‌زه‌مان ده‌روڕین، ناچار به‌ده‌نگی به‌رز وتمان: (سه‌یریكه‌ ئێژی مانگایه‌ ترێ ئه‌خۆا). له‌گه‌ڵ ئه‌مان وت: بویه‌ شه‌ڕه‌ جمانمان و چالاك وتی:
-دایكتان بگێم..
-وه‌ڵا دایكی خۆت بگێین..
-قه‌حپه‌ بابانه‌..
-وه‌ڵا خۆت قه‌حپه‌بابی..
-هه‌م چالاك مناڵێكی شه‌ڕانی و مزیوڕ بوی و هه‌م ئێمه‌ش شه‌ڕانی و حسابی ئه‌وه‌مان ئه‌كرد له‌ناو ئاوایی خۆمانین وپشتمان قایمه‌، ئه‌وهات بێته‌ خوارۆو ئێمه‌ش تویڕه‌و ماشۆبویمان ونازانم ره‌شه‌ی ره‌حیم گه‌رده‌وی یان یه‌كێكی تر كه‌فتنه‌ نێوانمان و نه‌یان هێڵا شه‌ڕبكه‌ین!
باشه‌ بۆچی وامان كرد؟ ئه‌ی وه‌دزییه‌وه‌ بمانوتایه‌ تۆزێ ترێمان پێبده‌ بێژی نه‌یدایه‌؟ ده‌ی قه‌ینا نه‌یشیدایه‌ ئه‌و بۆخۆی ترێ ئه‌خوا، ئێمه‌ چیمان گه‌ره‌كوی لێی؟ نا چۆن ئێخۆ ئێمه‌یش مناڵین وحه‌زو نه‌وسمان هه‌یه‌؟ باشه‌ خۆئه‌ویش وه‌ك ئێمه‌ مناڵه‌و كه‌ی مه‌سوله‌ له‌حه‌زو نه‌وسی ئێمه‌؟ ئه‌م سوعالانه‌ قورسن وئیسا جواب نادرێنۆو ره‌نگیشه‌ ئیشی ئێمه‌ نه‌وێ جوابیان بده‌ینۆ!
ئێ واز ناهێرین وه‌ك باسم كرد نازانم ره‌شید ره‌حیم گه‌رده‌ یان یه‌كێكی تروی كه‌فتنه‌ به‌ینمان، كه‌چی ئێمه‌یش وچالاكیش سیمڕسیمڕمانه‌و ئه‌وانه‌ی ناو سه‌یاره‌كه‌ به‌شێكیان بوینه ناوبژیكه‌رو به‌شێكیشیان بوینه‌ ته‌ماشاكه‌ر؟

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

78 سه‌ی قادر سه‌ی ئه‌حمه‌ی سه‌ی فه‌ره‌ج، كه‌ خه‌ڵكی ئاوایی ...