دالیبۆر روش
واشنتۆن پۆست
خێوێك هه‌یه یه‌خه‌ی جیهانی خۆرئاوا به‌رنادات، ئه‌ویش خێوی پۆپۆلیزمه. له‌و نێوانه‌دا به‌رنامه‌ی سیاسی وڵاته‌كان زیاتر ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و خێوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی خۆیان هۆكاری دابهشبوونو دوولهتبوونه، لایه‌نێك خه‌ڵكی ئاساییه به‌رامبه‌ر به لایه‌نه‌كه‌ی تر كه ده‌سته‌بژێری سیاسییه، كه زیاتر خزمه‌ت به خۆی ده‌كات، ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ی ده‌یان ساڵ له هه‌ڵكشاندا بوو. قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی 2008و ئه‌و شه‌پۆله ناڕێك‌و پڕ له ئاپۆرهیهی له‌م دواییانه‌دا روویان كرده كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپاو داوای مافی په‌نابه‌رییان كرد، ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی زیاتر‌و فراوانتر كرد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێده‌چێ ساڵی 2019 ساڵی ده‌ستپێكی پاشه‌كشه‌ی پۆپۆلیستی بێت.
یه‌كه‌م، تا پۆپۆلیسته‌كان زیاتر حوكم بكه‌ن، تێچوونی پۆپۆلیزم روونتر ده‌رده‌كه‌وێ. له بریتانیا مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه كه به بریكزێت ناسراوه، پشێوی‌و نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای محافزكارهكان دروست كرد‌و كاردانه‌وه‌ی توندیان هه‌بوو، ئه‌مه ره‌نگه ژیانێكی نوێ ببه‌خشێت به رێكه‌وتنه‌كه‌ی تێریزا مای سه‌رۆك وه‌زیر، كه ره‌خنه‌یه‌كی زۆر لێ ده‌گیرێت له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێریزا مای ده‌نگدانه‌كه‌ی په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه بدۆڕێنێت، بیرۆكه‌ی دووباره كردنه‌وه‌ی راپرسی لایه‌نگرێكی زۆری هه‌یه له‌ناو په‌ره‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا، زیاتر له بیرۆكه‌ی قبوڵ كردنی ده‌رچوونێكی تاقه‌تپڕوكێن له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له ئه‌مریكا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بابه‌تی ئابووری بابه‌تی سه‌ره‌كی جێی بایه‌خی سه‌رۆك تره‌مپیش بێت، به‌ڵام خۆ جه‌نگه بازرگانییه‌كانی باش‌و ئاسان نه‌بوون. بۆ نموونه ئه‌و گومرگه‌ی له‌سه‌ر كاڵای پۆڵا‌و ئه‌له‌منیۆمی زیاد كرد، بووه هۆی ئه‌وه‌ی به ته‌نها كۆمپانیای فۆرد موتۆر یه‌ك ملیار دۆلار زیانی لێ بكه‌وێت. به گوێره‌ی دامه‌زراوه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی باجدهرهكانیش تێكڕای ئه‌و زیانه‌ی به‌هۆی یاسای نوێی گومرگه‌وه به به‌كاربه‌ران گه‌یشت زیاتر بوو له‌و زیاده‌ی باجه‌ی كه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوو به پێی یاسای چاودێری‌و ئاسانكاری رێكی خستبوو.
ره‌نگه گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بازاڕ راستكردنه‌وه‌یه‌كی بێ‌زیان بێت بۆ زیاده‌كه‌ی پێشوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ری هه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی پێشبینی داكشانی ئابووری بێت له داهاتوودا. وه‌ك له هێرشه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپدا بۆ سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌ده‌كی فیدراڵی‌و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌كانی ستیڤن منوشنی وه‌زیری خه‌زێنه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌وره‌ی بانك ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌م ئیداره‌یه باش ئاماده نه‌كراوه، تا ئه‌و راده‌یه خراپه كه بۆنی ئه‌وه‌ی لێ دێت به‌ره‌و رێگایه‌ك بڕوات كه ژینگه‌ی ئابووری پشێوتر بێت.
دووه‌م، له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنه جیهانییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشدا له پێناو كۆچی سهلامهتو رێكخراو‌و له چوارچێوه‌ی یاسادا، له هه‌ندێك وڵاتی كه‌می ئه‌وروپا، به تایبه‌تیش له به‌لجیكا، مه‌سه‌له‌ی كۆچ له هه‌ڵبژاردندا له پاشه‌كشه‌دایه. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌و له ئه‌مریكا له دایك ده‌بن كه‌می كردووه، به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ی كاریگه‌ری سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپه، ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێ پشتیوانی جه‌ماوه‌ری له كۆچ به‌هێزتر بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌یان ساڵی تردا، چونكه له راپرسییه‌كه‌دا 75%ی ئه‌مریكاییه‌كان ده‌ڵێن كۆچ شتێكی باشه.
له بریتانیاش هه‌ڵوێستی گشتی به‌رامبه‌ر به دیارده‌ی كۆچ له دوای ده‌نگدانه‌كه‌ی بریكزێتهوه نه‌رمتر بۆته‌وه. ته‌نانه‌ت له ئه‌ڵمانیاش حزبی جێگره‌وه له پێناو ئه‌ڵمانیادا كه له گه‌رمه‌ی قه‌یرانی كۆچبه‌راندا جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا له‌و وڵاته‌دا پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سوریا ئاسانتر بووه‌و باشتره له‌وه‌ی كه زۆربه‌مان پێشبینیمان ده‌كرد، به‌شێكی ئه‌و باشبوونه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی ئه‌و وڵاته كه خه‌ڵكیان نه‌رم راهێناوه. ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌وڵی سیاسییهكانو به‌ڵێنه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵ كردنی كۆچ، ئاسۆی پۆپۆلیسته‌كانیش كه دژی كرانه‌وه‌ی سنوورن ته‌سكتر بۆته‌وه.
سێیه‌م، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێكدانه‌وه باوه‌ی هه‌یه، پۆپۆلیسته‌كان له سه‌ركردایه‌تی كردنی جه‌ماوه‌ری زۆرینه‌دا باش نین. حزبه‌كه‌ی ڤیكتۆر ئۆربان له هه‌نگاریا له ساڵی 2010دا زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و جاره بوو، دواتر‌و له‌م دواییانه‌دا كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست دێنێت، به‌هۆی ئه‌و سیستمه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه كه وای داڕشتووه به پێی پێداویستی حزبه‌كه‌ی ده‌ڕوات. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكاش باس بكه‌ین، ئه‌و ته‌نها له ناو ئه‌مریكاییه سپی پێستهكانداو نێرینه گوندنشینه‌كاندا زۆرینه‌ی ده‌نگی هه‌بوو، ئه‌گه‌رنا له‌وه بترازێ، هیلاری كلنتۆن ده‌نگی زیاتری هه‌بوو، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت نوقڵانه‌ی خێر نییه بۆ پارتی كۆماری كه به تامی تره‌مپ به‌ڕێوه بچێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیمانۆئێل ماكرۆن روون‌و ئاشكرا ركابه‌ره پۆپۆلیسته‌كانی به‌زاند له هه‌ڵبژاردنی فه‌ره‌نسادا. ئه‌گه‌رچی چاكسازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به دڵی جه‌ماوه‌ر نییه، به‌ڵام راپرسییهكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش دووباره بكرێته‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی نابێت. ره‌نگه باندۆلی سه‌عاته‌كه له خۆرهه‌ڵاتیش له جوڵه‌دا بێت، به‌م دواییانه له هه‌نگاریا نهڕهزاییهكی زۆر هه‌بوو دژی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی پۆڵهنداشدا چاوه‌ڕێ ناكرێ حزبی یاسا‌و دادپه‌روه‌ری دووباره زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێته‌وه. له یۆنان كه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی نزیك بۆته‌وه، حزبی دیموكراسی نوێی چاكسازیخواز كه حزبێكی راستی میانڕه‌وه به‌هێزه‌و له پێشه‌وه‌یه.
هه‌موو ئه‌مانه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نن كه سیاسه‌ت له هه‌ردوو به‌ری ئه‌تڵه‌سی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی كه له دوای جه‌نگی دوومه‌ی جیهانییه‌وه گرتبوویه‌به‌ر، واته دابهشبوونو ناكۆكی هه‌ر ده‌بێت، كه پۆپۆلیسته‌كان دهیقۆزنهوهو به‌كاری ده‌هێنن بۆ راكێشانی ده‌نگده‌ران، به سوود وه‌رگرتن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ردوو تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه كۆمه‌ڵگه‌ی داخراو كه ساڵانێكی زۆر درێژه ده‌كێشێت. گۆمان له‌وه‌شدا نییه كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای داهاتوودا راستی پۆپۆلیست‌و چه‌پی پۆپۆلیست ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان ده‌بێت، له ئه‌مریكاش دهمارگیرییهكهی تره‌مپ یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ چالاكبوونه‌وه‌ی باڵی سۆشیالیستی له پارتی دیموكراسیدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه وابه‌سته‌بوون به حزبه‌وه له ئه‌مریكا روو له كه‌مییه، به‌دوور نازانرێ زۆرینه‌ی بیده‌نگ له ئهمریكاو ئه‌وروپاش پشت له سیاسه‌تی ده‌مارگیرانه بكه‌ن، ساڵی 2019ش ئه‌و ساڵه قورسه‌یه كه ده‌بێ گرنگی به‌و ده‌نگانه بدرێت، ئه‌ویش به ئه‌جێندایه‌كی سیاسی باش كه باوه‌ڕی پێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێت، ئه‌وا دیموكراسی دووباره چالاك ده‌بێته‌وه‌و به‌هێزتریش ده‌بێت.
249 جار بینراوە