سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی: یەكێتییەكی بەهێز بۆ داهاتوویەكی بەهێزتری هەرێم

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتییەكی بەهێز بۆ داهاتوویەكی بەهێزتری هەرێم

قوباد تاڵەبانی: حكومەتێكی بەهێز بەرەو گۆڕانكاریی ریشەیی لە بەڕێوەبردن و خزمەتكردنی خەڵك
لاهور شێخ جەنگی: سیاسەتی بڕیارلێدراوی هەرێم لەسەر بنەمای نیشتمانی و كۆدەنگی بێت

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە دەباشان چاویان بە جۆن ویڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق‌و مارتن وار كونسوڵی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان، کەوت و لەدیدارێكدا هەلومەرجی سیاسیی هەرێم‌و عیراق‌و ناوچەكە لەبەر رۆشنایی گۆڕانكارییەكان تاوتوێكران.
لەبارەی سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەكێتی‌و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند: لەگەڵ حكومەتی شەراكەتی راستەقینەو خزمەتگوزارین كە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆی هەرێم‌و عیراق بێت، چونكە یەكێتی لەگەڵ حكومەتی خەڵكدایەو كار بۆ تەواوكردنی قۆناغەكانی چاكسازیی ریشەیی لەهەرێم دەكەین‌و دەمانەوێت گۆڕانكاریی ریشەیی لەتەواوی كایەكانی بەڕێوەبردن بكەین‌و بەرنامەكەمان، كە خۆی لەئارامی‌و هەلی كارو خزمەت دەبینێتەوە، دەیكەینە شاڕێی كاركردنی چوار ساڵی داهاتوومان.
سەبارەت بەپەیوەندییەكانی هەرێم‌و بەغدا، لاهور شێخ جەنگی، تەئكیدیكردەوە لەسەر پابەندبوون بەدەستوورو چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای شەراكەت‌و پێكەوەژیان‌و بەرژەوەندیی هاوبەش، وتیشی: یەكێتی لەگەڵ دروستكردنی بەرەیەكی نیشتمانیدایە كە رەنگدانەوەی هەموو بیروبۆچوونەكان بێت لەهەرێم‌و سیاسەتی بڕیارلێدراویش لەسەر بنەمای نیشتمانی بێت‌و پێكەوە یەكگوتارمان هەبێت بۆ عیراق.
پەیوەست بەكاروباری رێكخراوەییش، بافڵ تاڵەبانی، روونكردنەوەی دایە وەفدی میوان‌و رایگەیاند: یەكێتی لەبەردەم گۆڕانكاریی گەورەو نوێبوونەوەدایەو گیانی یەكێتیی ناو یەكێتی دەبوژێنینەوەو كۆنگرەی نوێبوونەوەش دەبەستین، چونكە یەكێتی-یەكی بەهێز بۆ ئەمڕۆو داهاتوویەكی بەهێزتری هەرێم پێویستەو ئێستاش یەكێتی خاوەن یەك بڕیارو یەك ئاڕاستەی سیاسییەو بنەماو دوورنمای كاركردنیشمان درێژەپێدان دەبێت بەسیاسەتی حەكیمانەی هەڤاڵ مام جەلال.
هەر لەدیدارەكەدا بۆچوونەكانیش لەسەر تەواوی پرسە سیاسی‌و ئابووری‌و ئیداری‌و سەربازییەكان بەشێوەیەك خرانەڕوو كە هەرێمێكی بەهێزتر لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون بنیادبنرێت‌و دەستوور مەرجەعی پەیوەندیی هەرێم‌و بەغدا بێت‌و گیانی پێكەوەژیان‌و ئاشتیانە ببوژێنرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

״گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر ...