سەرەکی » هەواڵ » روسیا: پرسی كورد بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت

روسیا: پرسی كورد بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت

وەزیری دەرەوەی روسیا بە پێویستی دەزانێت «پرسی كورد لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێت».
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: مۆسكۆ پێیباشە پرسی كورد لە سوریا و تەنانەت عیراق و هەر شوێنێكی دیكە، لە رێگەی دیالۆگ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق و بەغدا چارەسەر بكرێت، بەپێویستیشیزانی «مافی كەمینەكان لەو دوو وڵاتەدا بپارێزرێن».
لاڤرۆڤ لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، دەشڵێت: پێویستە كورد لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بە دوای چارەسەردا بگەڕێن لەگەڵ حكومەتی وڵاتەكانیاندا، بە جۆرێك بەرژەوەندییەكانی هەردوولا لەبەرچاو بگیرێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: باری ناسەقامگیری كەركوك ‌و ناوچە جێناكۆكەكان، ئاڵۆزیی زیاتری لێدەكەوێتەوە

شوان كەریم دوێنێ لەمەكتەبی سیاسی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی ...