سەرەکی » هەواڵ » لیژنەیەک پێكهێنرا بۆ دۆخی كەركوك ‌و پرۆسەی سیاسی

مەكتەبی سیاسی كۆبۆوە

لیژنەیەک پێكهێنرا بۆ دۆخی كەركوك ‌و پرۆسەی سیاسی

پێشنیوەڕۆی دوێنێ 16/1/2019، كۆبوونەوەی ئاسایی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی نێوان لایەنەكان بەتایبەتی یەكێتی ‌و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم هەڵسەنگێندرا. دوایین كۆبوونەوەی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ‌و پارتی، كە رۆژی 14/1/2019، بەڕێوەچوو بە ئەرێنی وەسفكرا.
هەروەها لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسی ‌و ئەمنییەكانی پەیوەست بە كەركوك ‌و عیراق ‌و ناوچەكە كرا.
لەبەر رۆشنایی دوا كۆبوونەوەی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ‌و پارتی، لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیدا، لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ دۆخی كەركوك ‌و پرۆسەی سیاسی ‌و حوكمڕانی لە بەغدا ‌و چارەسەركردنی كێشەكان ‌و كاری پێكەوەیی بۆ ئایندە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

نابێت سوپا بەشدار بێت لە یەكلاییكردنەوەی هاوكێشە سیاسییەكاندا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار سەردانی وەزارەتی بەرگریی كرد و ...