سەرەکی » زانست » بۆچی له‌ دایكبوانی كوڕ له‌ كچ زۆرترن

بۆچی له‌ دایكبوانی كوڕ له‌ كچ زۆرترن

له‌ زۆربه‌ی ولاتانی جیهان له‌دایكبوانی كوڕ زۆرترن له‌ چاو له‌دایكبوانی كچ، ئایا ئه‌مه‌ ڕێكه‌وته‌ یان بنه‌مایه‌كی زانستی هه‌یه‌؟
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی چه‌ندین ساڵه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ساڵانه‌ له‌ به‌ریتانیا و چین و هیند و زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش ژماره‌ی له‌دایكبوانی كوڕ زۆرتره‌ به‌به‌راورد به‌ ژماره‌ی له‌دایكبوانی كچ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌.
بۆ نمونه‌ له‌ ساڵی 2007 دا له‌ ئینگلته‌را و وێلز نزیكه‌ی 348 هه‌زار مناڵی كوڕ له‌دایك بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر 331 هه‌زار ساوای كچ و جیاوازییه‌كه‌ش ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ژماره‌ی كوڕه‌كان 17 هه‌زاری زیاتر بووه‌ له‌ كچه‌كان .
زانایان ده‌ڵێن» هۆكاری ئه‌و جیاوازییه‌ له‌ڕه‌گه‌زی كۆرپه‌كاندا به‌ر له‌ 180 ساڵ پێش ئێستا ده‌ستی پێكردوه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ چوارچێوه‌یه‌كی سروشتیدایه‌ و نه‌بووه‌ته‌ شتێكی جێگه‌ی سه‌رنج».
هه‌ندێكی دیكه‌ش ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌ هه‌ندێك تیۆره‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ كه‌ له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ تیۆری گه‌شه‌سه‌ندنه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگیی سروشتیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه‌، واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كوڕی پێگه‌یشتوو یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ كچی پێگه‌یشتوو، ده‌بێت له‌دایكبووانی كوڕ زۆرتر بن له‌ كچ، چونكه‌ كوڕان له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌گه‌ره‌دان كه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌متردا ده‌مرن له‌ كاتێكدا كچان ته‌مه‌نیان درێژتره‌ و زۆرتر ده‌ژین.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و تیۆره‌ش له‌ به‌ریتانیادا ژماره‌ی كچانی پێگه‌یشتوو تا ڕاده‌یه‌ك زۆرتره‌ له‌ ژماره‌ی كوڕانی پێگه‌یشتوو.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك زاناش هۆكاری جیاوازیی ژماره‌ی كوڕان و كچان ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی دایك و باوك له‌ كاتی جوتبوون و ڕاده‌ی دڵه‌ڕاوكێیان، چونكه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و دایك‌و باوكانه‌ی له‌دۆخی شه‌ڕ‌و ململانێ چه‌كدارییه‌كاندا ده‌ژین زۆرتر كوڕیان ده‌بێت ، هه‌روه‌ها ڕه‌گه‌زی مناڵ په‌یوه‌ندی به‌ جۆری ئه‌و خۆراكه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دایك ده‌یانخوات.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا تیۆرێكی دیكه‌ هاته‌ كایه‌وه‌ و زۆربه‌ی توێژه‌ره‌وه‌ و زانایانیش په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ك ڕه‌گه‌زی كوڕ وكچ بوونی مناڵ په‌یوه‌ندی به‌ كاتی پرۆسه‌ی جوت بوونه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان ژن و مێرددا به‌ تایبه‌ت كاتی هێلكه‌ دروستكردن له‌ ژندا و ده‌ركه‌وتووه‌ گه‌ر ژن به‌ر له‌ هیلكه‌ دروست كردن پرۆسه‌ی جووتبون ئه‌نجام بدات ڕه‌گه‌زی مناڵه‌كه‌ی كچ ده‌بێت و دوای هێلكه‌ دروستكردنیش مناڵه‌كه‌ كوڕ ده‌بێت

سه‌رچاوه‌: الصحة والحیاة‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌بێت یاساكانی ژینگه‌ چۆن بێت تا بچه‌سپێت

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) بۆئه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ به‌ر ...