سەرەکی » زانست » ئه‌م خواردنه‌ خه‌مۆكی و كێشه‌كانی مێشك ناهێڵێت

ئه‌م خواردنه‌ خه‌مۆكی و كێشه‌كانی مێشك ناهێڵێت

كێشه‌كانی مێشك و لاوازی یاده‌وه‌ری و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی باڵی به‌سه‌ر ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكدا كێشاوه‌، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌دا چه‌ندین ڕێگا هه‌یه‌ به‌ڵام كه‌سانێكی زۆر هه‌ن نازانن په‌نا بۆ چی به‌رن و چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و خواردنانه‌ی كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر باشكردنی مێشك و فرمانه‌كانی «زه‌عته‌ر»ه‌، ئه‌م گیایه‌ به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه‌ به‌ مادده‌ كانزاییه‌كانی وه‌ك زینك و مه‌گنیسیۆم و ئاسن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ ده‌كات و به‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م ماددانه‌ له‌ جه‌سته‌دا كێشه‌كانی مێشك و كێشه‌ ده‌روونییه‌كان زیادده‌كات.
زه‌عته‌ر مادده‌ی كارفاكرۆلی تێدایه‌ كه‌ هێوركه‌ره‌وه‌یه‌ و میزاج باشده‌كات، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان گه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتوون و سركه‌ی سێو تێكه‌ڵ بكرێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ ده‌كات چونكه‌ پێكهاته‌ی زه‌یتی زه‌یتوون دژایه‌تی خه‌مۆكی ده‌كات و دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و سركه‌ی سێویش جگه‌ر له‌ ژه‌هره‌كان ڕزگارده‌كات و ئه‌مه‌ش واده‌كات هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاتر ده‌ربدرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌بێت یاساكانی ژینگه‌ چۆن بێت تا بچه‌سپێت

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) بۆئه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ به‌ر ...