سەرەکی » وتار » ته‌حسین ته‌ها چۆمانی‌ » ترەمپ بۆ سوورە لەسەر كشانەوە لە سوریا؟

ترەمپ بۆ سوورە لەسەر كشانەوە لە سوریا؟

دوای دوو ساڵ لە سەرۆكایەتیكردنی كابینەكەی، بەشێك لە چاودێران لەو باوەڕەدان كە دۆناڵد ترامپ گۆڕانكاریی لە بەشێكی زۆری سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە. كە لەو رووەوە كەمترین كات پشت بە بۆچوونی راوێژكارەكانی یان كۆنگریس دەبەستێت.
بەتایبەت لەدوای تەقینەوەكەی مەنبەج كە «برێت مەكگۆرگ» لەبارەی بڕیارەكانی ترامپ بەتایبەت بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە سوریا رەخنەی توندی لێگرت و كە بێ لەبەرچاوگرتنی رەوشی لە ئارادابووی سوریا و بێ هیچ هەماهەنگییەك لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەكانی ئەمریكا و تەنانەت كۆنگریسی وڵاتەكەی ئەو بڕیارەی داوە.
زووتر، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، وەك بینیمان كاردانەوەیەكی زۆری ناوخۆیی كاربەدەستانی ئەمریكا و وڵاتانی خۆرئاواو ناوچەكەی لێكەوتەوە، بەڵام وێڕای هەموو ئەوانەش ترامپ هێشتا سورە لە سەر ئەوەی كە لەو سوریا بچێتە دەرەوەو ئیتر لە دوا ساتەكانی شەڕی دەستەویەخەی تیرۆر لە یاریەكە پاشەكشە بكات.
هێشتا بە تەواوی رەهەندەكانی پشت ئەو كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا و بڕیارە تاك لایەنەكانی ترامپ روون نین. بەڵام ترامپ دەوێت چەند بابەتێك بەو مەسەلەیە پەیوەست بكاتەوە، كە یەكێك لەو بابەتانە پرسی پێگەو رۆڵی وڵاتانی دیكەیە لە سوریا.
ترامپ لە دوایین لێدوانیدا باس لەوە دەكات كە ئەو نایەوێت لە بەرژەوەندی وڵاتانی دیكەی ناو سوریا رووبەڕووی تیرۆر ببێتەوە. واتە دەیەوێت بڵێت نایەوێت شەڕی نوێنەرایەتی بۆ هەندێك وڵات ناكات. كە بەدیاریكراوی «روسیا، ئێران و سوریا»ی مەبەست بوو.
خاڵێكی تر لەو شتانەی لە پاڵ بڕیارەكەی ترامپ و كشانەوەی لە سوریا دەخوێندرێتەوە، پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەیە، بەوەی كە لە ئێستادا ترامپ دەیەوێت پرسی تیرۆر و هاوكات پرسی كۆچبەرانی نایاسایی بە تایبەت لە دروستكردنی دیواری سنوری مەكسیك، دوو لەو شتە گرنگانە بن بۆ دووبارە بوونەوە بە سەرۆكی ئەمریكا سودیان لێ ببینێت.
جگە لەوە نیگەرانییەكانی توركیاش لە هاوكاری راستەوخۆی ئەمریكا بۆ كورد لە رۆژئاوا یەكێكی تر لەو پرسانەی كە رۆڵی لە پشت بڕیاری پاشەكشێیەكەوە هەیە. بەڵام ئەڵتەرناتیڤی ئەو بڕیارە دروست بوونی ناوچەی ئارامە كە ئەگەرچی تا ئێستا تەنها لە سەر ئاستی قسەدا باسی لێوەكراوە، بەڵام ترامپ لەورووەوە دەیەوێت ناڕەزایەتییەكانی توركیا برەوێنێتەوە.
لە سەرێكی ترەوە پێشنیاری ناوچەی ئارام بۆ باكوری سوریا و بەتایبەت سنوری هاوبەشی رۆژئاواو توركیا، دیسان دوو ئامانجی تری لە پشتەوەیە، كە یەكەمیان رازی كردنی دڵی كوردانی رۆژئاوایە بۆ ئەوەی كاریگەری كشانەوەكەیان بەسەرەوە دیار نەبێت، دووەم، پەلە نەكردنی كوردەكانە بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی دیمەشق بە نێوەندگیری روسیا. بەڵام لە قۆناغێكی ئاوادا پێناچێت كوردەكانی بتوانن تەنها ئومێدیان بەو پێشنارە بێت، بەڵكو دەیانەوێت لە سەر ئاستی كرداریدا یان هەمان سیاسەتی پراگماتیانەی ئەمریكای سەردەمی ترامپ، بیانەوێت لەگەڵ یارو نەیارەكانیاندا مامەڵەی سیاسی خۆیان بكەن.
قۆناغی ئێستای سوریا و گۆرانكارییە خێراكانی، رەنگدانەوەیەكی زۆری بەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی لە ناوچەكەو تەنانەت پەیوەند نێوان وڵاتانی خاوەن هەژموونیشەوە هەیە. بەتایبەت كە ئێستا لە ساحەكەدا توانایی مەیدانی تیرۆریستان بەچاو چەند ساڵی رابردوو بەرەو لاوازی و كۆتایی دەچێت.
بۆیە لە ئان و ساتی ئەو گۆڕانكاریانەدا، بەتایبەت كە بەشێكیان رووی لە عیراقە و وەك دەڵێن عیراق لە قۆناغی نوێدا دەبێتە چەقی ململانێكان، یەكێكی ترە لەو مەبەستە گرنگانەی كە ترامپ دەیەوێت چ لە رووی هێزەوە، چ لە رووی بالانسی سیاسی لە عیراق پێگەو رۆڵی خۆی لە بەرامبەر هێزو باڵادەستی سیاسی ئێران بەهێز بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حزبە نوێیەكان لە بەردەم قەیرانی نوێدا

بەشی یەكەم ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان حزبە سیاسییەكان بە قۆناغێكی ...