سەرەکی » ئاراستە » وۆركشۆپێك دەربارەی تاوانەكانی بڵاوكردنەوە و بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان

وۆركشۆپێك دەربارەی تاوانەكانی بڵاوكردنەوە و بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان

لەڕۆژانی رابردوودا، رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی و زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی وۆركشۆپێكی بۆ رۆژنامەوان و نوێنەرانی كەناڵەكانی راگەیاندن لەژێر ناونیشانی (تاوانەكانی بڵاوكردنەوەو بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان) رێكخست. رێكخەرانی وۆركشۆپەكە رایانگەیاند: لەگەڵ زۆربوونی دیاردەی بڵاوكردنەوەی هەواڵی بێ بنەما و نادروست بە پێویستمان زانی لە رێگەی ئەو وۆركشۆپەوە ماف و بەرپرسیارێتی بۆ رۆژنامەوانان و میدیاكاران بخەینەڕوو. لەمسۆنگەیەوەو لەگەڵ زۆربوونی رووداوو بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێبنەما لەلایەن بەشێک لەڕۆژنامەنووسان و میدیای هەرێمی کوردستانەوە، شارەزایانی ناچار کردووە بێنەگۆو لەڕێگەی کۆڕو سیمینارەکانەوە ئەرک و مافەکانی رۆژنامەنووس و میدیا بگەیەننە رۆژنامەنووسان، چونکە لەهەرێمی کوردستان بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بێبنەما خەریکە دەبێتە دیاردە.
وۆرکشۆپەکە لەسێ تەوەر پێکهاتبوو، لەتەوەری یەکەمدا پ. ی. د. سامان فەوزی سەرۆكی بەشی یاسای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، ئاماژەی بەوەدا کە رۆژنامەنووس و میدیا دەبێت بەشێوازێک کار بکات، کە هەواڵ تێکەڵی بیروبۆچوونی خۆی نەکات و راستییەکان و بەڵگەنامەکان دەستکاریی نەکات و هەوالی بێبنەما بڵاونەکاتەوە، چونکە ئازادی رۆژنامەگەریی سنووری خۆی هەیە. لەتەوەری دووەمی وۆركشۆپەكەدا، د. شوان ئادەم ئەیڤەس سەرۆكی رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی، رایگەیاند: زۆرجار میدیای کوردی دەکەوێتە هەڵەوە، کە ئەمەش بۆ هەڵەشەیی و وردنەبوونەوەی زانیارییەکانیان و چاوەڕوان نەکردنی بڕیارەکانی دادگا دەگەڕێتەوە، زۆرجاریش پێش دادگا زانیارییەکان بڵاودەکەنەوە، بەو هۆیەشەوە زۆرجار کەسی بێتاوان لەبەرچاوی خەڵکدا دەبوغزێنێت و ناشیرینیان دەکات، ئەمەش وا لەخەڵک دەکات جۆرێک لەکاردانەوەو کاریگەریی نێگەتیڤ لەسەر کەسایەتییەکان دەکات.
لەتەوەری سێیەمی وۆركشۆپەكەدا، كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان باسی لەئەرك و مافەكانی رۆژنامەنووسان کرد لە گرێبەستەكانی كاركردندا. راشیگەیاند کە رۆژنامەوانان ناچاردەكرێن بەواژۆكردنی گرێبەستێك كە كەمترین مافیانی تێدا پارێزراوەو لەكاتی پێشێلكردنی بڕگەكانیشیدا ناتوانن بەرگریی لەخۆیان بكەن.
لە کەناڵی گەلی کوردستان-ەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌هید لوقمان بێریاتی‌

شه‌هید لوقمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ كوردپه‌روه‌رو دڵسۆزی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ...