سەرەکی » هەمەڕەنگ » ڤارین شێوەکار و دیزاینەر

ڤارین شێوەکار و دیزاینەر

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ڤارین سالار ته‌مه‌ن 29ساڵ شێوه‌كار‌و دیزاینه‌ر له‌ بواری جل‌وبه‌رگ‌و ئێكسسواراتی تایبه‌ت به‌خانمان .له‌سه‌ره‌تا‌وده‌ستپێكی كاره‌كانیه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌كردنی ژنی كردۆته‌ سمبولی ئیشه‌كانی‌و به‌ ڕوح كاره‌كانی ده‌نه‌خشێنێت بۆ ژن.
ئه‌م خاتوونه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ركەو‌تنییه‌وه‌ ده‌ست ڕه‌نگینی شێوه‌كاری خۆی له‌ بوونی ژندا دۆزیوه‌ته‌وه‌، ڤارین خانم ئێستا مامۆستایه‌‌و له‌بواری كاری خۆیدا خزمه‌ت ده‌كات، ئه‌و ده‌لێت كاتێك خوێندكاربووم پێشانگای تایبه‌تم بۆكراوه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وامیش به‌ژداریم كردووه‌ له‌ سه‌رجه‌م پێشانگاكاندا كۆی كاره‌كانیشم بۆ ژن بووه‌ ناله‌به‌رئه‌وه‌ی خۆم ژنم به‌ڵكو ژن جوانه‌‌و به‌جوانیش ده‌یبینم دنیای ژنان ڕه‌نگاڵه‌یه‌‌و منیش له‌‌و ڕه‌نگانه‌دا مه‌له‌ ده‌كه‌م.
ڤارین ئه‌م دونیا ژنانه‌یه‌ به‌ده‌ست‌و فڵچه‌كه‌ی جوانتر‌و جوانتر ده‌نه‌خشێنێت ئه‌م خاتوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ده‌چێته‌ ئیمارات‌و له‌ پێشانگای جیهانیدا به‌ تابلۆیه‌كی گوزارشت له‌ ژن به‌ژداری ده‌كات‌وبه‌ پله‌ی زۆر باشه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت‌و هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنرێت، بۆئه‌وه‌ی وێنای ژن‌و كورد‌وكوردستان بخاته‌ نێوڕیزی تابلۆكانی جیهانه‌وه‌.
له‌ ئێستادا هه‌ردووبواری شێوه‌كاری‌ودیزاینی تایبه‌ت به‌خانمان‌وده‌ست ڕه‌نگینی ئاوێته‌ی یه‌كتری كردووه‌ خولی تایبه‌تی به‌م بواره‌ كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت هه‌ست به‌ ماندووبوون ناكه‌م له‌ كاركردنم له‌گه‌ڵ خانماندا، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه‌ كاره‌كه‌م به‌ شێكه‌ له‌ بژێوی ژیانم من ئاسووده‌ی‌و خۆشه‌ویستیم بۆ كاره‌كه‌م زیاتره‌.
ئه‌وه‌ی من زیاتر خۆشحاڵ ده‌كات له‌ كاره‌كه‌م پاڵپشتی‌و هاوكاری خێزانه‌كه‌مه‌ كه‌ ده‌توانم به‌رده‌وامی پێبده‌م.هه‌ڵوێستی ئه‌م خانمه‌ هاوكاری كردنی سه‌رجه‌م ژنانی داڵده‌دراوی ناو شێڵته‌ره‌كانه‌ له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خول بۆیان‌و فێركردنیان به‌ كارێكی ده‌ستی تا دواتر‌و ده‌رچوونیان له‌م شێڵته‌ره‌بتوانن كارێك بۆ خۆیان بكه‌ن‌و ببنه‌ خاوه‌نی ئابووری خۆیان ئه‌گه‌رچی كه‌میش بێت.
ڤارین خان هاوار‌وناڵه‌ی ژنانی له‌ تابلۆیه‌كدا نه‌خشاندووه‌‌و پێشكه‌شی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كردووه‌، ده‌ست خۆشی بۆئه‌م خانمه‌سه‌رجه‌م كاره‌ناوازه‌كانی تایبه‌ت به‌خانمان كه‌ توانیویه‌تی سه‌رجه‌م ئازار‌و جوانیه‌كانی ژنان له‌ تابلۆكانیدابنه‌خشێنێت ئه‌مه‌ش به‌ناسنامه‌ی خۆی ده‌زانێت.

ئاماده‌كردنی/ساراعلی صالح

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان-سلێمانی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تۆنی‌ مۆریسۆن كۆچی‌ دوایی كرد

ئاژانسه‌كان تۆنی‌ مۆریسۆن، خاوه‌نی‌ رۆمانی‌ شینترین چاو كه‌ یه‌كه‌م خاتوونی‌ ...