سەرەکی » ئاراستە » ئەندامانی گرووپی موزیکی لوڕ

ئەندامانی گرووپی موزیکی لوڕ

نزار فه‌تاح محه‌مه‌د/ نزار زێوێی/
ساڵی 1982 له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌، ئاماده‌یی پیشه‌یی ته‌واوكردوه‌، له‌ساڵی 1998 ده‌ستیكردوه‌ به‌ خوێندنی موزیك له‌سه‌ر ئامێری سێتار و ئێامێری تار له‌شاری كرماشانی ئێران.
له‌سه‌ر ئاستی رۆژئاوای ئێران دبلۆمی له‌ بواری موزیكی شانۆدا هه‌یه‌.
مۆڵه‌تی وانه‌وتنه‌وه‌ی موزیكی له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران بۆ ئامێره‌كانی تار و سێتار هه‌یه‌.
وه‌ك ژه‌نیاری تار دوو خه‌ڵاتی له‌ كرماشان و تاران به‌ده‌ستهێناوه‌.
دامه‌زرێنه‌ری گروپه‌كانی ( چریكه‌ی ساوا و ئاته‌شگا و هامون و گروپی موزیكی كورد و گروپی موزیكی لوڕ )ه‌.
بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له‌ رێكخراوی مناداڵپارێزی كوردستان و سه‌رنته‌ری گه‌نجان لێپرسراوی به‌شی موزیك بوه‌، ماوه‌ی 5 ساڵیش له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان مامۆستای موزیك بوه‌.
ئاماده‌كار و ژه‌نیاری چه‌ندین پرۆگرامی هونه‌ری بووه‌، له‌كه‌ناڵه‌كانی ( كوردسات و خاك و گه‌لی كوردستان و كۆڕه‌ك و NRT ).
ئه‌لبومێكی تایبه‌تی ژه‌نینی ئامێری تاری هه‌یه‌ به‌ناوی یه‌كه‌م هه‌نگاو، به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرتی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه‌و چه‌ندین گۆرانی و موزیكی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد و ئێرانی ئاماده‌كردوه‌.
له‌ئێستاشدا كارمه‌ندی به‌شی راگه‌یاندنی ماڵپه‌ڕی وته‌بێژی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌ وه‌ك وه‌رگێای زمانی فارسی.
كۆسار فه‌تاح محه‌مه‌د/
له‌ساڵی 1987 له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌و له‌ ساڵی 1999 لای چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌ئه‌زموون ده‌ستی به‌ خوێندنی ئامێری سه‌نتور كردوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ئه‌ندام و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گروپه‌كانی ( ئاته‌شگا و گروپی موزیكی كورد و گروپی موزیكی لوڕ)ه‌.
خاوه‌نی خه‌ڵاتی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه‌ بۆ باشترین موزیكی فیلم له‌ ساڵی 2012 و به‌ربژێری موزیكی فیلم بوه‌ له‌ وڵاتی ئیتاڵیا.
خاوه‌نی شه‌ش تراك موزیكی تایبه‌ت به‌ ئامێری سه‌نتوره‌و له‌ سلێمانی و رۆژهه‌لاتی كوردستان وانه‌بێژی ئامێری سه‌نتور بوه‌.
چه‌ندین كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی ئه‌نجامداوه‌ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و كاری بۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ كردوه‌.
له‌ ئێستاشدا سه‌رقاڵی ئه‌لبومێكی موزیكه‌ بۆ ئامێری سه‌نتور.

گۆڤه‌ند عه‌بدوڵڵا/
ساڵی 1982 له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی 1999 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ له‌ بواری منداڵان و گۆرانی وتن، دواتر به‌ ئامێری ساز ده‌ست به‌خوێندنی موزیك ده‌كات و دواتریش ئامێری عود به‌بێ مامۆستا فێرده‌بێت.
له‌ گه‌ڵ گروپه‌كانی ( مه‌وله‌وی، فۆلكلۆر، مه‌لیزاند، ده‌لال، گه‌لی كوردستان ) كاری كردوه‌.
بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ كاری ئه‌ندازیاری ده‌نگی كردوه‌ له‌ ئنستیۆتی كه‌له‌پوری كورد، خاوه‌نی ستۆدیۆ سانا بوه‌، كاری ده‌نگی بۆ درامایه‌ك و پێنج كورته‌ فیلم كردوه‌، خاوه‌نی ئه‌لبومێكی موزیك و 8 كلیپی تایبه‌ته‌.
ئاواز و موزیكی بۆ هونه‌رمه‌ندان ( قادر ئه‌لیاسی و ناسڕی ره‌زازی و له‌نجه‌ عه‌لی و ئیسماعیل سابوری و كامه‌ران عومه‌ر و ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ و لوقمان سه‌لیم و بێژه‌ن جه‌زا ) داناوه‌.
ماوه‌ی 7 ساڵه‌ ئه‌ندامی گروپی موزیكی لوڕه‌و به‌رپرسی ئیداری گروپه‌، هاوكات فه‌رمانبه‌ری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیك.

كه‌نار ته‌ها/
له‌ساڵی 1983 له‌دایكبووه‌، به‌شی موزیكی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واوكردوه‌.
ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی گروپی كیژانی سلێمانی بووه‌و له‌ ساڵی 2012_ه‌وه‌ ئه‌ندامی گروپی موزیكی لوڕه‌.
خاوه‌نی ئه‌لبومێكی تایبه‌تی گۆرانیه‌و چه‌ند كلیپێكی گۆرانیشی به‌رهه‌م هێناوه‌و دوو ئاوازی بۆ هونه‌رمه‌ندان داناوه‌ و به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرتی كردوه‌.
جه‌نگین جه‌مال عه‌لی:
له‌دایكبووی شاری سلێمانیه‌و له‌ ساڵی 1988 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردوه‌، لای چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌توانا له‌ ئێران وانه‌ی موزیكی خوێندوه‌.
ئه‌ندامی فه‌رمی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی بوه‌و بۆ ماوه‌ی سێ له‌گه‌ڵ تیپی موزیكی شنروێ و تیپی موزیكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان كاری كردوه‌و ماوه‌ی 5 ساڵیش سه‌رپه‌رشتیاری گروپی موزیكی تیڤی گه‌لی كوردستان بوه‌، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گروپی موزیكی مه‌حویش بوه‌.
له‌سه‌ره‌تای دروستبونی گروپی موزیكی لوڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌ كارده‌كات و ئه‌ندامێكی كارای گروپ بووه‌.
ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانیه‌و به‌شداری ه‌چندین كۆنسێرتی له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه‌ و له‌ ئێستاشدا فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیكه‌.
شاتوو خۆشناو/
له‌ ساڵی 2005 هاتوه‌ته‌ ناو دنیای هونه‌ر و له‌ خولی فێربونی موزیكی منداڵان به‌شدار بووه‌ هه‌تا ساڵی 2008، ساڵی 2010 چوه‌ته‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی و ده‌رچووی هه‌مان په‌یمانگایه‌.
له‌ ساڵی 2012_ه‌وه‌ ئه‌ندامی گروپی موزیكی لوڕه‌و له‌ئێستاشدا مامۆستای هونه‌ره‌.

ئارش جه‌مال عه‌لی/
ساڵی 1984 له‌ شاری سنه‌ له‌دایك بووه‌و له‌ ساڵی 1993 ده‌ستیكردوه‌ به‌ فێربوونی ئامێره‌كانی پیانۆ لای مامۆستا خوسره‌و ژیان، زه‌ڕب لای مامۆستا زاهیدی مه‌نسوری، بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ.
به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرتی كردوه‌ له‌ شاره‌كانی سنه‌ و تاران.
له‌ ساڵی 2005 له‌گه‌ڵ گروپی موزیكی كورد كاری هونه‌ری كردوه‌و دواتر له‌ ساڵی 2008 له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی گروپی موزیكی لوڕ به‌شداری كاره‌كانی گروپی كردوه‌ ئێستاش ئه‌ندامی گروپه‌.

ئه‌فشین جه‌مال عه‌لی/
له‌ ساڵی 1986 له‌ شاری سنه‌ له‌دایك بووه‌، له‌ ساڵی 2000 له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جواغنه‌كانی سنه‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌ خوێندنی موزیك له‌سه‌ر ئامێری كه‌مانچه‌.
له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایان ( حه‌بیبولا موحه‌مه‌دی، سه‌عید فه‌ره‌ج پوری، عه‌لی ئه‌كبه‌ر شه‌كرچی، ئه‌رده‌شێر كامكار ) كه‌مانچه‌ی خوێندوه‌.
له‌ ساڵی 2005 و 2006 و 2007 له‌ فستیڤاڵی كورد له‌ سنه‌ پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌ بۆ تاكژه‌نی كه‌مانچه‌.
ساڵی 2005 چوته‌ زانكۆی موزیك له‌ تاران و به‌شی ئه‌كادیمی موزیكی ته‌واو كردوه‌.
له‌ ساڵی 2008 ه‌وه‌ ئه‌ندامی گروپی موزیكی لوڕه‌ و ئێستاش به‌رده‌وامه‌.
نازە بابان،
ساڵی 1994 لە سلێمانیلە دایکبووە، لە ساڵی 2011 دەستی بە کاری هونەری کردوە.
لای چەند مامۆستایەکی بە ئەزمون وەک بیژەن کامکار و جەنگین جەمال و حەسەن شەهمیری وانەی موزیکی خوێندوە.
ماوەی 3 ساڵە ئەندامی گروپی موزیکی لوڕەو ئێستاش بەردەوامە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌هید لوقمان بێریاتی‌

شه‌هید لوقمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ كوردپه‌روه‌رو دڵسۆزی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ...