سەرەکی » ئاراستە » یادی ١١ ساڵەی گرووپی موزیکی لوڕ

یادی ١١ ساڵەی گرووپی موزیکی لوڕ

جەبار یاوەر مەندە / سەرۆكی سەنتەری هاوبەشی لوڕ

بە ناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان خوشكان وبرایانی زێدە ئازیزمان
بەڕێزان هونەرمەندان و هونەر و موزیك دۆستان

بەڕێزان ئامۆزایان و خزمانی خۆشەویستم لە ئازیزانی لوڕ و كەلهوڕ و لەك و گشتن پێكهاتەكانی كۆمەڵگای كوردەواری
بەڕێزان گشت ئامادەبوانی ئەم بۆنە و یادە
پڕ بە دڵ سوپاسی ئاماددەبونی بەڕێزتان دەكەین بۆ پیرۆزكردنی یادی 11 ساڵەی لەدایك بوونی گروپی موزیكی لوڕ و هیوادارین لە ناخەوە ئەم بۆنە و یادە بە شایستە بزانن بۆ هەوڵ و هیمەتی بەردەوام و نەپساوەی ئەم گروپە موزیكییە ئەكادیمییە، كەلەماوەی تەمەنی یانزە ساڵی كاركردنیدا بێ وچان لەپێناو پاراستن و پەرەپێدان و نوێ كردنەوەی بەرهەمی نەتەوەیی موزیكی كلتوری كورد و كوردستان….
دامەزراندنی گروپێكی موزیكی ئەكادیمی یەكێك بوو لە خاڵەكانی بەرنامەی سەنتەری هاوبەشی لوڕ، لەساڵی 2008 ەوە پاش وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی سەنتەرەكە، لەو روەوە هەوڵێكی زۆر درا، بەتایبەت لەلایەن چەند ئەكادیمی زانێكی بواری موزیك و گۆرانی كە ئەندامی سەنتەری هاوبەشی لوڕ بوون كەلە ئەنجامدا و بە هیمەتی هەموو لایەك و بە تایبەتی كۆمەڵە هونەرمەند و هونەردۆست و ئەكادیمی زانێكی هونەری، گروپی موزیكی لوڕ لەدایك بوو، ئامێری موزیكی پێویست و ستۆدیەیەك بەهەر چۆنێك بێت بەیان دابین كراو ئامادەكرا و دەستی كرد بە كاركردن و چالاكی نواندن، لە بواری موزیك و گۆرانی، دیاریشە برایانی شارەزا و پسپۆڕ لە بواری هونەر و موزیك و گۆرانی گەواهی ئەوە دەدەن كە گروپی موزیكی لوڕ سەرەڕای كێشە و تەنگ و چەڵەمە و نەبوونی هاوكاری پێویست و تەنها پشتبەستن بە خوای گەورە و خۆ، بەردەوام و بێ پسانەوە لە چالاكی بەردەوام بوون و بەردەوام بەرەو پێشەوەو لوتكە هەڵكشان، زۆریش لە برایانی هونەرمەندان لە بواری گۆرانی لە دەرەوەو ناوەوەی كوردستان و بێ هیچ جیاوازی كردنێك لە نێوان باشور و باكور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردسنانی بونیان یان زەرد و سور و سەوز و مۆر و ….هتد بونیان گروپی موزیكی لوڕ بەوپەڕی توانا هاوكار و هەماهەنگ و پشتیوانیان بوون ل ئامادەكردنی بەهەمەكانیان و جگە لەمەش گروپی موزیكی لوڕ هەوڵی زۆری داوە بۆ ناساندنی هونەری میوزیك و گۆرانی رەسەنی كوردی بەگەلانی وڵاتانی تری جیهان و لەوپێناوەدا سەفەری چەنداها وڵاتی كردوەو بەشداری چەندەها بۆنەی هونەری كردوەو لە كوردستانیش هیچ بۆنەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی نییە كە ئەم گروپە تێیدا بە خۆبەخش بەشداری نەكردبێت.
لەكۆتایدا پیرۆزبایی و دەست خۆشی و سوپاسی یەكەبەیەكەی ئەندامانی گروپی موزیكی لوا دەكەین و سوپاسی گشت لایەن و كەسایەتیەكان دەكەین كە هاوكار و هەماهەنگ یان بوون، هیواداغرین و بێ گومان ئومێدی گەورەمان هەیە كە بەردەوام بن لە هەڵكشاندا بەرەو لوتكە و بە هیمەت و دڵسۆزی خۆیان و بە پشتیوانی خوای گەورە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌هید لوقمان بێریاتی‌

شه‌هید لوقمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ كوردپه‌روه‌رو دڵسۆزی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ...