سەرەکی » ئابووری » سەرۆك كۆمار یاسای بودجەی ئەمساڵی پەسەندكرد

پارە رەوانەی هەرێم دەكرێت

سەرۆك كۆمار یاسای بودجەی ئەمساڵی پەسەندكرد

یەکەی ئابووری

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، دوێنێ دووشەممە 4ی 2ی 2019 یاسای بودجەی گشتی حكومەتی فیدراڵی پەسەندكرد.
لەمیانی پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019ی عیراق، سەرۆك كۆمار دووپاتی پێویستی دابینكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانی بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی عیراق‌و دەستكردن بە ‌قۆناغی بونیادنان‌و ئاوەدانكردنەوە كردەوە‌، هاوكات هەوڵەكانی حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی لە گشت قۆناغەكاندا بەرز نرخاند لە ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەو پێداچوونەوەو گفتوگۆكردن لە‌بارەیەوە.

پێویستە پاشەكەوتی مووچە كۆتایی پێبێت
هاوكات هەر سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای بودجە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە، لەدوای پەسەندكردنی یاساكە لەلایەن د.بەهەرم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقەوە، لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاودەكرێتەوەو دواتر لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هاوكات د.رێبوار كەریم پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، «سەرۆك كۆمار یاسای بودجەی 2019ی عیراقی پەسەند كرد، بۆیە پێویستە پاشەكەوتی مووچە كۆتایی پێبێت».
هەر لەو بارەیەوە، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاندوە، نیوەڕۆی دوێنێ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران یاسای پەسەندكراوی بودجەی 2019ی رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كردوە، دوای واژۆكردنیشی لەلایەن سەرۆك كۆمارو بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمی، دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

522 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە
وتیشی: «بەگوێرەی یاسای پەسەندكراوی بودجەی 2019، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە رادەستكردنی نەوتەكەی، ئەوا رێژەی 12.67%ی بەشە بودجەكەی بۆ دەنێردرێت، ئەگەرنا ئەوا بەغدا 522 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە دەكات».
سەبارەت بە 317 ملیار دینارەكەش، شیروان میرزا ئاشكرایكرد، دوو بڕە پارەی (317) ملیار دیناری لەلای بەغدا دەمێنێت، كە پارەی ساڵی رابردووە، ناردنی ئەو دوو سلفەیەش پشت بەڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەبەستێت، ئەگەر رێكەوتن بكرێت، ئەو دوو بڕە پارەیەش جیاواز لەپشكی هەرێم دەنێردرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان..

وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان به‌ده‌ست كه‌می فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ ده‌ناڵێنێت وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان ...